بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٤٣ کۆی سەردان: ٨٢٦٣٤٢
پرسیار لەوێنەدا
چۆن ده‌بیت به‌ مامۆستایه‌كى سه‌ركه‌وتوو؟

پوخت کردن و وەرگێڕانى : مامۆستا فلاح حسن
گومانى تێدا نیه‌ كه‌ له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا پیشه‌ى فێركردن و فێركارى بووه‌ته‌ پیشه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌، وه‌ ده‌بینین ڕۆژانه‌ لاوانى فێرخواز له‌ زیادبووندان ، ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ كه‌ مامۆستایان و فێركارانیش له‌ زیادبووندابن، لـه‌م ڕوانگه‌شه‌وه‌ پێویست بووه‌ له‌سه‌ر هه‌مووان كه‌ ئه‌م پیشه‌یه‌ گرنگى پێ بده‌ن و پێشى بخه‌ن له‌ پێناو پــه‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى فێرخوازه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و فێرخوازانه‌ له‌ داهاتوودا ببه‌نه‌ تۆوێكى به‌ پیت و خشتێكى بته‌و له‌بنیاتنانى كۆمه‌ڵگادا ، وه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ ، پێویسته‌ ده‌رگاكان واڵا بكرێن له‌ نێوان فێركارو فێرخواز،وه‌ مامۆستا خۆشه‌ویست بكرێت له‌ لاى هه‌موو فێرخوازێك به‌مه‌ش مامۆستا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ له‌ بواره‌كه‌یداو په‌یامه‌كه‌ى ده‌گاته‌ شوێنى مه‌به‌ست و گوفتارو ئاڕاسته‌كردنه‌كانى وه‌رده‌گیرێت ، چونكه‌ خۆشه‌ویستى پاڵنه‌ره‌ بۆ چاولێكردن و هۆكارێكى به‌ هێزه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵی كردن و وه‌رگرتن و به‌جێ هێنانى داخوازییه‌كان، وه‌هه‌تا خۆشه‌ویستى و له‌یه‌ك گه‌یشتن له‌ نێوان فێرخـوازو فێركار زیاتر بێت ئه‌وا ڕێژه‌ى فێربوون و وه‌رگرتن و به‌جێهێنانیش زیاتر ده‌بێت، وه‌به‌ پشت به‌ستن به‌یاساى (خۆشه‌ویست هه‌میشه‌ گوێ ڕایه‌ڵى خۆشویستراوه‌كه‌یه‌تى) كورته‌ باسێك سه‌باره‌ت به‌ڕێگاكانى سه‌ركه‌وتنى مامۆستا له‌ پرۆسه‌ى فێركردن ده‌خه‌ینه‌ پێش ده‌ستى خوێنه‌ران به‌گشتى و چینى مامۆستاو فێركاران به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دڵى فێرخواز بۆ لاى خۆیان و بابه‌تى خوێندنه‌كه‌ ڕابكێشن و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى خوێندن بشكێته‌وه‌، كه‌ ڕێگاكان خۆى له‌ (24) خاڵ ده‌بینێته‌وه‌ .



داگرتن


سەردان: ١٢٧