ماڵپەڕی وەڵامەکان
(80) هۆكار بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخ

ناوى کتێب : وریاكردنەوەی چاكەكاران لە هەشتا (80) هۆكار بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخ
نوسین و ئامادە کردنى : (دار ابن الـمبارك)
وەرگێڕان و لەسەر نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن لطیف

پێناسەى کتێب : 
ناوەڕۆکى ئەم کتێبەیە بریتى یە لە: 

* پێشەكی وەرگێڕ 
* پێشەكی دانەر
* ئەوانەی كە خوا یان پێغەمبەرەكەی یان فریشتەكان نەفرەت و لەعنەتیان لـێ‌كردوون :  
1 / ئەو كەسانەی كە لەسەر زەویدا خراپەكاری دەكەن و پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنن 
2 / وێنەكێش و وێنەگر 
3 / ئەو كەسانەی كە ئافرەتانی دامێن پاكی بێ‌ئاگای ئیماندار تۆمەتبار دەكەن بە داوێن پیسی و بەدڕەوشتی 
4 / ئەو كەسانەی كە ئەو بەڵگە ڕێپیشاندەرەكان دەشارنەوە 
5 / ئەو كەسانەی كە قەبر و گۆڕی پێغەمبەرەكانیان دەكەن بە مزگەوت و شوێنی پەرستن و پەرستگا 
 6 ـ 7 / ئەو كەسەی كە خۆی دەداتە پاڵ جگە لە باوكی یان ئەو كۆیلەیەی كە لە پاش ئازادكردنی خۆی دەداتە پاڵ جگە لە دۆست و پشتیوانەكانی كە لە كۆیلایەتی ئازادیان كردووە 
8 ـ 9 / ئەو كەسەی كە ئافرەتێكی تەڵاقدراو حەڵاڵ دەكات و ئەوەیش كە بۆی حەڵاڵ دەكرێت 
10 / ئەو كەسانەی كە جوێن و قسەی نابەجێ‌ و خراپ بە صەحابەكانی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەڵێن 
11 ـ 12 ـ 13 ـ 14 / ئەو كەسانەی كە لەعنەت دەكەن لە باوكی خۆیان یان حەیوان سەردەبڕن بۆ جگە لە خوا یان كەسانی بیدعەچی و پەندەر دەگرنە خۆیان و داڵدەیان دەدەن یان نیشانەكانی بەینی زەوی و زار دەگۆڕن و دەشێوێنن 
15 / ئەو كاربەستانەی كە عەدالەت و دادوەر نین و وەعد و بەڵێنەكانیان نابەنەسەر و جێ‌بەجێیان ناكەن 
16 / ئەو كەسانەی كە دەبنە بەربەست و ڕێگر لە بەردەم جێ‌بەجێ‌كردنی تۆڵەكردنەوە لە تاوانباران 
17 ـ 18 / ئەو پیاوانەی كە خۆیان دەشوبهێنن بە ئافرەتان و ئەو ئافرەتانەیش كە خۆیان دەشوبهێنن بە پیاوان 
19 / ئەو ئافرەتانەی كە پۆشاكیان لەبەرە و ڕووتیشن 
20 / ئەو ئافرەتەی كە سەرجێگەی مێردەكەی بەجێ‌دێڵێت و لەگەڵیدا ناخەوێت و مافی سەرجێگەی پێنادات 
21 ـ 22 / دەنگی زوڕنا لە كاتی خۆشیدا و شیوەن كردن و هاوشێوەی ئەوە لە كاتی موسیبەت و ناخۆشیدا 
23 ـ 24 ـ 25 / ئەو كەسانەی كە لە كاتی موسیبەتدا قژیان دەڕنن .. یان هاوار دەكەن و دەنگ هەڵدەبڕن .. یان جلوبەرگیان دەدڕن 
26 ـ 27 ـ 28 / ئەو ئافرەتەی كە لە كاتی موسیبەتدا ڕوومەتیان دەڕنن و برینداری دەكەن .. یان یەخەیان دادەدڕن .. یان هاوار و واوەیلا دەكەن و داوای مردن و تیاچوون و نەمان دەكەن 
29 ـ 30 ـ 31 / ئەو ئافرەتانەی كە خاڵ دەكوتن و لە مووی روومەت و برۆیان دەگرن و بۆ جوانی ددانەكانیان شاش دەكەن و بەین دەخەن 
32 ـ 33 / ئەو ئافرەتانەی كە پرچ دەدەنە دەم پرچی ئافرەتانەوە و ئەوانەیش كە داوای ئەوە دەكەن 
34 ـ 35 ـ 36 ـ 37 ـ 38 ـ 39 / ریـباخۆر و ئەوەی دەیداتەدەرخواردی و نووسەری گرێبەستەكە و دوو شایەتەكەیش و زەكات نەدەر و ئەو كەسەیش كە لە دوای كۆچكردن هەڵدەگەڕێتەوە و دەبێتەوە بە ئەعرابی و دەشتەكی 
40 / گۆڕهەڵدەر  و مردوو دەرهێن 
41 / ئەو پـیاوەی كە لە كۆمەوە دەچێتە لای خێزانەكەی 
42 / ئەو كەسەی كە بە چەك ئاماژە دەكات بۆ براكەی و رووی چەكی لێدەكات 
43 ـ 44 / بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر 
45 / ئەو كەسەی كە لەشی گیانلەبەران دەشێوێنێت 
46 / ئەو كەسەی كە شتێكی گیانلەبەر دەكاتە نیشان و ئامانجی تێهاوێشتن و شت تێگرتن 
47 ـ 48 / نیشان كردن یان لێدانی وڵاخ و ئاژەڵ لە روومەتیدا 
49 ـ 50 ـ 51 ـ 52 ـ 53 ـ 54 ـ 55 ـ 56 ـ 57 ـ 58 ـ / عەرەق و ئەوانەی كە پەیوەندیدارن پێیەوە 
59 / ساختەكاری و فێڵكاری لە ئاست شەرعی خوادا 
60 / دونیا و شتە ڕازاوەكانی جگە لە زیكری خوا و ئەوەی كە خۆشی دەوێت 
* ئەو كەسانەی كە خوا بەهەشتی لـێ‌قەدەغە كردوون یان مژدەی ئاگری پێداون 
61 / دابڕكردنی حەق و مافـی موسڵمان 
62 / كوشتنی ئیماندار بە ئەنقەست 
63 / ئەو كەسەی كە دراوسێكەی ئەمین نەبێت لە خراپە و زیانەكانی 
64 / ئەو ئافرەتەی كە بەبێ‌ هۆكار داوای تەڵاقدان لە مێردەكەی دەكات 
65 / ئەو كەسەی كە خزمایەتی دەپچڕێنێت 
66 / قسەهێنەر و قسەبەر بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی 
67 / كەسی خۆبەگەورەزان 
68 ـ 69 ـ 70 / كەسانی منەتكەر و ئەزیەتدەری باوك و دایك و خووگر بە عەرەق خواردنەوە 
71 / درۆ و خراپەكاری 
72 / ئەو كەسەی كە خۆی دەكوژێت 
73 / ئەو كەسەی كە خیانەت و ناپاكی دەكات لەگەڵ ئەو كەسانەی كە سەرپەرشتیان دەكات 
74 / ئەو لەشەی كە بە حەرام ڕواوە و پێ‌گەینراوە 
75 ـ 76 / كەسی تەماحباز و پیسكە و فشەكەر و كەسی گرژ و تووند و خۆبەگەورەزان 
77 / تایبەتە بە ئافرەتانەوە 
78 / ئەو كەسەی كە شتێك بە ئیماندارێك بڵێت و ئەوەشی تێدا نەبێت 
79 ـ 80 / ئەوانەی كە قامچی دەدەن لە خەڵك و ئافرەتانی پۆشتە و رووت (ئافرەتانی نیمچەرووت) 
 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٦٥٧