ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەگەڵ كێدا دادەنیشیت و هاوڕێیەتی كێ دەكەیت ؟

ناوى کتێب : لەگەڵ كێدا دادەنیشیت و هاوڕێیەتی كێ دەكەیت ؟

نوسینى : عبد الله علي الجعيثن

وەرگێڕانی : مامۆستا محمد عبدالرحمن

پێناسەى کتێب : 

ئەم نوسراوە چەند لاپەڕەیەكە كۆمكردوونەتەوە لە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ، وە لە وتەی زانایان و دانایان سەبارەت بە هاندان بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێ‌ و برادەری صاڵح و چاك ، وە سەبارەت بە ووریا كردنەوە و ئاگادار كردنەوە لە هاوڕێ‌ و برادەری خراپ ، لەگەڵ ڕوون كردنەوەی بەرهەم و شوێنەواری ئەم و ئەویش .
هیچ هەوڵا و تێكۆشانی منی تێدا نییە جگە لە هەڵبژاردن و بەند كردن و كۆكردنەوەی نەبێت لە جێگایەكدا ، بۆ ئەوەی بكەوێتە بەرچاوی برایانی خواییم لە گەنجە بە هیوا و ئومێدمەندەكان .
برا و خوشكی گەنج :
ئەم وتە و حیكمەتانە بكە بە چرایەك ڕووناكی لێوە وەربگریت ، وە نەكەیت هەڵبژاردنی هاوڕێكەت بەند بێت بە خۆشەویستی سروشتیەوە یان بە هەوا و ئارەزووەوە یان بە (مِزاج)وە ، چونكە چەندین مرۆڤـ هەیە خۆپارێزی دەكات لە خواردەمەنیەك كە حەزی لێدەكات یان لە ئارەزوویەك كە دەروون و نەفسی بۆی دەڕوانێت ئەمەش لە ترسی ئەو ئەنجامەی كە لێی دەكەوێتەوە چ ئێستا بێت یان لە داهاتوودا .
وە لە بیرت نەچێت بپاڕێرەوە بۆ برای موحتاجت پاڕانەوەیەكی نهێنی كە خوا سوودەكەی بگەیەنێت بە ئەو و بە تۆش .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٣٦٣