
ناوی نامیلكە : چۆنێتی ڕزگاربوون لە تاوانی نهێنی
نوسینی: درید إبراهیم الموصلي
وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
پێناسە:
چەندە ناشرینە لە بەردەم خەڵکیدا بە كەسێكی چاك و خواناس دەربکەویت، بەڵام کاتێک دەرگاکان دادەخرێن، گوناهەکانی خەڵوەت ڕووناکیی دڵت بکوژێننەوە و بەرەکەتی تەمەن، و ئارامیت لێ بدزن.
ئەو ئازارەی دوای هەر کەوتنێک لە ناختدا دروست دەبێت، بەڵگەی زیندوویەتیی ویژدانتە.
ئەم نامیلکەیە نەخشەڕێگایەکی کرداری و دەستگرتنێکی دڵسۆزانەیە بۆ ئەوەی ڕاستیی برینەکەت بزانیت و بە هەنگاوی ڕوون لەم زەلکاوە ڕزگارت بێت.
بە دڵێکی کراوەوە بیخوێنەرەوە؛ چونکە ڕەحمەتی خودا لە هەموو کەوتنەکانت گەورەترە، و کاتی ئەوە هاتووە تەنیاییەکانت لە جێگەی تاوان و شەرمەزاری، ببنە مەکۆی شکۆ و دەستپێکی ژیانێکی نوێ لەگەڵ پەروەردگارت.