چۆن بتوانین بە باشترین شێوە نوێژەکانمان ئەنجام بدەین و ببێتە نوێژێکى وەرگیراو لاى خواى گەورە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانین بە باشترین شێوە نوێژەکانمان ئەنجام بدەین و ببێتە نوێژێکى وەرگیراو لاى خواى گەورە ؟

چەند هەنگاوێكی كردارەكی بۆ نـوێژێكی وەرگیـراو:
1. دەستنوێژێكی باش و جوان بشۆ بۆ نوێژەكەت.
2. بەدەستنوێژەوە لەماڵەوە بڕۆ بۆ مزگەوت.
3. سوور بە لەسەر ئەنجامدانی نـوێـژ لە سەرەتای كاتەكەیەوە.
4. سووربە لەسەر ئەنجامدانی نوێژ بە كۆمەڵ لە مزگەوت.
5. سووربە لەسەر گەیشتن بە تكبیرەی إحرام واتە یەكەم اللە أكبر ی نوێژ.
6. هەوڵ بدە بەپێ بڕۆ بۆ مزگەوت.
7. با دڵـت ئامادە بێت لەكاتی نوێژەكەدا.
8. دڵت پەیوەست بكە بە مزگەوتەوە و زۆر هەنگاوی بۆ بنێ و لە پاش نوێژێكەوە چاوەڕوانی نوێژەكەی تربە.
9. فێـری ئەحكامەكانی نوێـژ بە.
10. سووربە لەسەر ئەنجامدانی سوننەتە جەخت لەسەر كراوەكان.
11. وریابە لە زۆر نەخەوتن بەشەو.
12. وریابە لە زۆر خواردن و زۆر خەوتن و تێكەڵاوی.
13. ئامێرێك دابنێ كە بەخەبەرت بهێنێتەوە بۆ نوێژ یان كەسێك ڕابسپێرە.
14. بەردەوام بە لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە یەك مزگەوتدا.
15. بـیـرلەو ئایەتانە بكەرەوە كە خۆت دەیخوێنیت یان گوێت لێی دەبێت.
16. چۆنێتی نوێژی پیاوچاكانی پێشوو بخوێنەوە و بزانە شێوازی نوێژیان چۆن بووە لە خشوع و درێژكردنەوەو بەردەوام بوون لەسەری.
17. بیری گەورەیی و مەزنی خوا بكەرەوە لە دڵتدا كاتێك دەچیتە ناو نوێژەوە.
18. سووربە لەسەر خوێندنی زیكرەكانی دوای نوێژ.
19. بەشێوەیەك نوێژ بكە كە ئەوە دواهەمین نوێژت بێت لە ژیانتدا و پاش ئەوە دەمریت.
20. زۆر (إستغفار) بكە لە پاش نوێژەكەت.

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

سەردان: ٥,٢٤٨ بەش: چۆنێتى نوێژ