بۆچی هەندێ لەوانەى کە لەسەر مەزهەبی (ئیمام مالک)ن دەست ناگرن لە نوێژدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی هەندێ لەوانەى کە لەسەر مەزهەبی (ئیمام مالک)ن دەست ناگرن لە نوێژدا؟
پرسیار:

هەندێ لەبرا مالکیەکان دەست ناگرن لەنوێژدا، لەکاتێکدا زۆربەی زانایان دەڵێن ئەو کارەی ئەوان تەنانەت فەرموودەی زەعیفیشی لەسەر نی یە .
دەکرێ بۆمان باس کەن ئایا بەڕاست ئەوا بۆ چوونی ئیمام مالیکە ؟

لەسەهلی کوڕی سەعدەوە هاتووە کەگوتوویەتی : كان الناس يؤمرون أن يضع الرجلُ اليمنى على ذراعه اليسرى في الصلاة . رواه البخاري رقم (740)
واتە : خەڵک فەرمانیان پێ دەکرا بەوەی لەنوێژدا دەستی ڕاستیان لەسەر قۆڵی چەپیان دانێن .

وەعبداللەی کوڕی دەڵێت : پێغەمبەری خو فەرمووی : إنا معشر الأنبياء أُمرنا أن نؤخر سحورنا ونعجل فطرنا وأن نمسك بأيماننا على شمائلنا في صلاتنا أخرجه ابن حبان في الصحيح(3/13-14).
واتە : ئێمەی کۆمەڵەی پێغەمبەران فەرمانمان پێکراوە درەنگ پاشێوبکەین وزوو ڕۆژوو بشکێنین ولەنوێژدا بەدەستی ڕاستمان دەستی چەپمان بگرین .

جا لەم دوو فەرموودەیەوە هەڵەی ئەو کەسانەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کە دەست ناگرن لەنوێژدا ، چونکە دەستی ڕاست دانان لەسەر دەستی چەپ کار وسوننەتی پێغەبەری خۆمان و پێغەمبەرانی پێشووشە .
انظر زاد المعاد1/202

ئیمامی ابن عبد البر دەڵێت :
لم يأت عن النبي فيه خلاف وهو قول الجمهور من الصحابة والتابعين وهو الذي ذكره مالك في الموطأ ولم يحك ابن المنذر وغيره عن مالك غيره ، .. . انظر الفتح ( 2/224 ) ونيل والأوطار ( 2/201) .
واتە : لەپێغەمبەرەوە نەهاتووە کەجیاوازی تێدا بوبێت ئەوەش قسەی جمهوری هاوەڵان وتابعینە ، وئیمامی مالیک لە(الموطأ)ئاماژەی پێداوە ، ونە ابن المنذر وجگە لەویش شتی وایان لەئیمامی مالیکەوە نەگێڕاوەتەوە .

وە مالیکیەکان لەڕیوایەتێکدا باسی ئەوەیان کردووە سوننەتە لەنوێژی فەرز وسوننەدا دەست بگیردرێت ، وئەوە بۆچونێکی دروستە ؛ چونکە خەڵک لەسەردەمی پێغەمبەردا فەرمانیان بەوە پێدەکرا .
انظر القوانين 65 .

وە مەشهور لەکتێبەکانی ئەم دواییەی مالیکیەکاندا ئەوەیە :
دانانی دەست لەبنی سینگ وسەروی ناوکەوە سوننەتە لەنوێژی فەرز وسوننەتدا جا مەبەستی شوێن کەوتنی سوننەت بێت یاخود نا ، بەڵام گەر مەبەستی خۆدانە سەر دەستیدا بێت ئەوا باش نی یە ومەکڕوهە ..

وە (الباجي)کە یەکێکە لەکیباری مالیکیەکان دەڵێت : " وقد يحمل قول مالك بكراهية قبض اليدين على خوفه من اعتقاد العوام أن ذلك ركن من أركان الصلاة تبطل الصلاة بتركه ".
واتە : قسەی مالیک کاتێ بەمەکڕهی زانیوە بەوە لێک دەدرێتەوە کەترسی ئەوەی هەبووە نەوەک خەڵکی عەوام وبزانن دەست گرتن ڕوکنێکە لەڕوکنەکانی نوێژ و بەبێ ئەوە نوێژ بەتاڵ دەبێتەوە .

جا گەر کەسێک لەم بابەتە ورد بێتەوە دەزانێت کەهەموان ئیعترافیان کردووە بەوەی سوننەتی پێغەمبەر ئەوەیە دەست بیگردرێت نەک بەر بدرێتەوە ، وئیمام مالیک نەیگوتووە دەست بەردەنەوە (گەر ڕاست بێت وای گوتبێت)تەنها لەبەر ئەوە نەبێت خەڵک خۆیان بدەن بەسەر دەستیاندا و خەڵکی عەوام وا نەزانن ئەو کارە واجبە ، ودەگوترێت کاتێ لێ درا نەیدەتوانی دەستی بگرێت بۆیە ئەوانەی کەدەیان بینی وایان دەزانی سوننەتە دەس نەگیردرێت وئەوەیان لێوە نەقڵ دەکرد ، لەکاتێکدا گەر ورد بیتەوە دەزانی کە بەهیچ شێوەیەک نەیگوتووە دەست بەردەنەوە ، وخەڵک بەهەڵە لەڕستەیەک لە(المدونة) تێگەیشتوون ، ئەمە لەکاتێکدا مالیکیەکان زۆرێکیان پێیان وایە دەست دەگیردرێت ولەنزیک سی کتێبدا باسیان کردووە جگە لەشەرحیات وکتابە درێژەکاندا ".

پاشان گریمان سابت بوو لە ئیمام مالیکەوە کەدەستی نەگرتبێت بەبێ هیچ هۆکارێک ئایا چ کەسێک لەپێش ترە چاوی لێبکرێت وشوێنی بکەویرێت ؟
کاری پێغەمبەر هەروەک لەفەرموودەکانی ڕابردوودا ئاماژەمان پێ دا یاخود قسەی ئیمام مالیک ؟

بێگومان هەموو ئەوانەی شوێن کەوتەی حەقن شوێنی سوننەتی پێغەمبەر دەکەون وقسەی پێش قسەو کاری هەموو کەسێک دەخەن ، والله أعلم.

سەردان: ٣,٧٩١ بەش: چۆنێتى نوێژ