ئایا نیەت هێنان بە زمان دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نیەت هێنان بە زمان دەبێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: [إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرىء ما نوى] أخرجه البخاري ومسلم
واتە: هەموو كردارێك بە پێی نییەتە پاداشتیش بۆ هەموو ئینسانێ بە گوێرەی نیەتەكەیەتی.
كەواتە نیەت هەیە بەڵام ئایا بە زمان بوترێت؟وەكو خەڵكێكی زۆر بە زمان نیەت ئەهێنن؟
نیەت شوێنەكەی دڵە پێویست ناكات بە زمان بوترێت كە مادام شوێنەكەی دڵ بێت ئەگەر بە زمان وترا ئەوە ستەمە ئیشی ئەو نیە و تۆ پێی ئەنجام ئەدەی كاتێك كە تۆ هەڵدەسی بۆ ئەوەی كەوا دەست نوێژ بشۆی دانیشتوی لەبەر بەلوعەكە ئاوت كردۆتەوە یان لەسەر لێواری حەوزێك ئەوە تۆ نیەتت هەیە دەست نوێژ بشۆی ناگونجێ بۆ ئینسانێ عاقل بێ ئەگەر زۆری لێ نەكرێ كارێك ئەنجام بدات ئیللا ئەو كارەی ئەنجام ئەدات نیەتی ئەوەیە بیكات بۆیە ئەو كارە ئەنجام ئەدات.
هەندێك لە ئەهلی علیم ئەفەرموون: ئەگەر خوای گەورەو میهرەبان داوای لێ بكردینایە كردارێك ئەنجام بدەین بە بێ نیەت ئەوە بێ گومان كارێكی زۆر زۆر قورس بوو لەو كارانە بووكە لە توانای ئینسان نیە،مەبەستیان پێ ئەوەیە كە هەموو كردارێك كە ئەنجامی ئەدەی نیەتێكت هەر هەیە هیچ كەسێك نیە كارێك ئەنجام بدات ئیللا مەبەستێكی هەیە لەو كارە.
وارد نەبوە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم وە لە هاوەڵانیشەوە ڕەزای خوایان لێ بێت كەوا بە زمان نیەتیان هێنابێت ئەوانەی كە گوێمان لێ یە بەزمان نیەت ئەهێنن ئەوەی كە ئەنجامی ئەدەن یا ئەوەیە نەزان و بێ ئاگان لە مەسەلەی نیەت كە شوێنی دڵە یا هۆی دووەم بریتی یە لە لاسایی كردنەوە،لاسایی هەندێك ئەكەنەوە لە ئەهلی عیلم كە وتویانە بە زمان بوترێت،وتویانە گونجاوە ئەگەر بە زمانیش نیەتەكە بهێنی بۆ ئەوەی زمانت لەگەڵ دڵتا یەك بگرێ،بەڵام ئەو قسەی ئەوانە قسەیەكی ڕاست نیە چونكە ئەگەر شەرعی بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕوونی دەكردەوە بۆ ئومەتەكەی یان بەقسە ئەیفەرموی نیەت بهێنن بە زمان یان خۆی بە كردار ئەیكرد و صەحابەكان ڕەزای خوایان لێ بێت دەیانگێڕایەوە بۆمان.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ١,٧٤٠ بەش: چۆنێتى نوێژ