ئایا دروستە بۆ ئافرەت کە جلوبەرگى مێردەکەى یان براکەى لەبەر بکات وە نوێژی پێوە بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەت کە جلوبەرگى مێردەکەى یان براکەى لەبەر بکات وە نوێژی پێوە بکات؟

شێخ ابن عوسەیمین بەڕەحمەت بێت دەفەرموێ :
جائیز و ڕێپێدراو نیە ئافرەت جلوبەرگی پیاو لەبەر بکات نە جلوبەرگی مێردی نە برای نە باوکی نە کوڕی لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەوەی ئەنجامدا خۆی دەشوبهێنێ بە پیاوان و پەیامبەری خوا صلی اللە علیە و سلم لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان دەشوبهێنن بە پیاوان بەڵام ئەگەر جلوبەرگی مێردەکەی یان براکەی یان کورەکەی هێنا و بزانێ ئەوانیش ڕازین و داپۆشەرێک بدات بەسەر سنگیدا هیچی تیا نیە و ئاساییە ـ بەڵام ئەگەر لەبەری کرد وەک چۆن پیاوان لەبەری دەکەن ئەوا حەرامە و ئەگەریش نوێژی کرد ئەوا زۆربەی ئەهلی عیلم لە زانایان دەفەرمون: نوێژەکەی بەتاڵە چونکە بە جلوبەرگێکەوە نوێژی کردووە کە حەرامە لەبەریان بکات ۰
سلسلة فتاوی نور علی الدرب ــ کاسێتی ژمارە ۳۱۵

سەردان: ٣,٣٦٤ بەش: ئافرەتان