هۆکارەکانی دڵخۆشی و بەختەوەری و نەمانی خەم و پەژارە چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکارەکانی دڵخۆشی و بەختەوەری و نەمانی خەم و پەژارە چین؟

زانای پایەبەرز ابن باز (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
گەورەترین هۆکار بۆ دڵخۆشی و نەمانی خەم و پەژارە ئەوەیە ، زۆر زیکرو یادی خودا بکەیت ، پاشان سەڵاوات زۆر بدەی لەسەر پێغەمبەری خودا () و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، هەموو ئەوانە دەبنە مایەی دڵخۆشی و بەختەوەری و خەمیش دەڕەوێننەوە ، وە زۆر داوای لێخۆشبوون و (استغفر الله) کردن و تەوبەو گەڕانەوە لەتاوان و نەگەڕانەوە سەر تاوان دەبنە هۆی ئەوەی کەسی ئیماندار دڵخۆشبێت و دووربێت لەخەم و پەژارە .
سەرچاوە : فتاوی نور علی الدرب (۱/۳۳۳).

سەردان: ٧,٥٣٧ بەش: هەمەجۆر