ئێمە ڕۆژانە دەچینە سەرئاو و دەست نوێژ دەگرین ئایا چ زیکرێک سوننەتە بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە ڕۆژانە دەچینە سەرئاو و دەست نوێژ دەگرین ئایا چ زیکرێک سوننەتە بکەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زۆر گرنگە موسڵمان دەست بەو زیکرانەوە بگرێت لە ژیانى ڕۆژانەى دا بۆ ئەوەى زۆرترین خێر وچاکە بۆ قەبر و قیامەتى خۆى پێشت بخات ، جا تۆى موسڵمان ڕۆژانە چەند جارێک پێویست دەکات کە دەستنوێژ بشۆى و بچیتە سەر ئاو بۆیە ئەم زیکرانە بە جوانى لەبەر بکە و بیخوێنە بۆ ئەوەى لەگەڵ دەست نوێژەکەتدا ئەم خێر و چاکەیەشت بۆ بنوسرێت .
نزای چوونه‌ سه‌ر ئاو
- «[بِسْمِ اللهِ] اللَّهُمَ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ والخَبائِثِ»(1)
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌چمه‌ ژوره‌وه‌، خودایه‌ من په‌نات پێ ده‌گرم له‌ شه‌یتانه‌ نێر و مێینه‌كان) .
نزای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رئاو
- «غُفْرانَكَ» (2) .
واته‌: (خودایه‌ داوای لێ خۆشبوونت لێده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ دوور بووم له‌ یاد و زیكری تۆ) .
دوو تێبینى :
1- سوننەتە بە پێى چەپ بچیتە ژوورەوە ، و بە پێى ڕاست بێیتە دەرەوە
2- وە زیکرى چونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە لە دەرەوەى سەرئاوەکە دەوترێ نەک لەناو سەر ئاوەکە
ویردی پێش ده‌ست نوێژ
- «بِسْمِ اللهِ» (3)
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌ستنوێژ ده‌گرم) .
تێبینى : شێخ ابن باز ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : بسم الله کردن لە کاتى دەستنوێژدا سوننەتە لاى جمهورى زانایان ، وە بەشێک لە ئەهلى عیلم دەفەرمون واجبە
ویردی دوای ده‌ست نوێژ
- «أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوُلُهُ . .»(4).
واته‌: (شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ هیچ په‌رستراوێك شایسته‌ی په‌رستن نییه‌، جگه‌ له‌ (الله)ی تاكی بێ هاوه‌ڵ، هه‌روه‌ها شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ به‌ڕاستی موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه‌ وسلم) به‌نده‌ و نێردراوی خودایه‌) .
- هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ویرده‌ بخوێنێت ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌هه‌ر كامێكیشیان، كه‌ خۆی بییه‌وێت ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ .
- «اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِي مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ» (5)
واته‌: (خودایه‌ بمگێڕه‌ له‌ به‌نده‌ ته‌وبه‌ كاره‌كان و به‌نده‌ خۆ پاككه‌ره‌وه‌كان) .
- «سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ» (6) .
واته‌: (خودایه‌ پاكی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ تۆ، شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ هیچ په‌رستراوێك شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، داوای لێخۆشبونت لێده‌كه‌م و بۆ لای تۆش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌) .
=================
(1) أخرجه البخاري 1 / 45 ومسلم 1 / 283
(2) صحيح الجامع (4707)
(3) أبو داود وابن ماجه وأحمد وانظر إرواء الغليل 1 / 122
(4) مسلم 1 / 209
(5) صححه الألباني في المشكاة (289)
(6) وصححه الألباني في الصحيحة (2651)

سود وەرگیراوە لە کتێبی قەڵای موسڵمان ، وەرگێڕانى پێشین عبدالله ، پێداچونەوەى : مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٤,٠٠٦ بەش: زیکرەکانى موسڵمان