ئایا دروستە نوێژ لەسەر مردوو بكرێت لەپاش ئەوەی دەفن دەكرێ‌ و پێش ئەوەش نوێژی لەسەر كرابێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژ لەسەر مردوو بكرێت لەپاش ئەوەی دەفن دەكرێ‌ و پێش ئەوەش نوێژی لەسەر كرابێت؟

ئەو خەڵكانەی كە هاتوون بۆ نوێژ لەسەر ئەو جەنازەیە دوو حاڵەتیان هەیە:
یەكەم: ئەو خەڵكانە نوێژیان لەسەر ئەو جەنازەیە كردووە كاتێك كە خەڵكی پێكەوە نوێژیان كردووە لەسەری لە گۆڕستان یان شوێنێكی تر, لەم حاڵەتەدا نوێژەكە دووبارە ناكەنەوە بەهیچ شێوەیەك, چونكە دووبارە كردنەوەی نوێژی مردوو لە سوننەتەوە نیە.
دووەم: یان ئەوەتا ئەو خەڵكانە – ئەگەر كەسێكیش بێت – نوێژیان نەكردووە لەسەر ئەو جەنازەیە لەگەڵ خەڵكیدا ، جا پێش ئەوەی بخرێتە گۆڕەوە دێن یان دوای ئەوەی خراوەتە گۆڕ دێن و نوێژ لەسەر گۆڕەكەی دەكەن, ئەم كارەش تەواوە و دروستە.
چونكە پێغەمبەری خوا كاتێك كەسێكی نەبینی بۆ ماوەیەك لەریوایەتێكی تردا ئەو ئافرەتەی كە خزمەتی مزگەوتەكەی دەكرد ،وپێغەمبەری خوایش هەواڵی پرسی و ئەوانیش وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەوە وەفاتی كردووە, ئەویش فەرمووی ئەی بۆ بەمنتان ڕانەگەیاند؟ ئەوانیش ووتیان پێمان ناخۆش بوو بەخەبەرت بهێنینەوە ، جا فەرمووی : گۆڕەكەیم پیشان بدەن و ئەوەبوو نوێژی لەسەر ئەو مردووە كرد.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ١,٩٤٥ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە