پاداشتى نوێژ کردن لەسەر چەند جەنازەیەک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاداشتى نوێژ کردن لەسەر چەند جەنازەیەک
پرسیار:

ئایا لە کاتی نوێژکردندا لەسەر کۆمەڵە جەنازەیەک تەنها پاداشتی یەک قیراتمان بۆ دەنوسرێ یاخود بۆ هەر مردوویەک پاداشتی یەک قیراتمان بۆ دەنوسرێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بەڵێ، بۆ هەر مردویەک پاداشتی قیراتێکت هەیە، ئەگەر دوو مردوو بوون دوو قیرات، ئەگەریش لەگەڵیاندا ڕۆشتی تاوەکو نێژران ئەوە پاداشتی چوار قیراتت هەیە لە تەرازوی کردەوە چاکەکانتدا بە ئیزنی خوای گەورە.

وەڵامى زانای فەرمودەناس وصي الله بن محمد عباس 

وە سەبارەت بە خێر و پاداشتى نوێژی جەنازە

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : ((مَنْ صلَّى على جنازةٍ ولـم يتبعها فله قيراط، فإنْ تبعها فله قيراطان، قيل : وما القيراطان ؟ قال: أصغرهـما مثل أُحُـد)) صحيح البخاري رقم: (١٣٢٣) وصحيح مسلم رقم: (٩٤٥) واللفظُ لـه، والروايات التـي بعدها كُلُّها لـمسلم
واتە: هەركەسێك نوێژ لە سەر جەنازەیەك بكات و شوێنی نەكەوێت ئەوا (قیراط)ێكی دەست دەكەوێت، وە ئەگەر شوێنیشی بكەوێت ئەوا دوو (قیراط)ی دەست دەكەوێت، ووترا: دوو (قیراط) چی یە ؟ فەرمووی: بچوكترینیان وەكو شاخی ئوحد وایە (واتە: لە گەورەیی پاداشت و قورسی خێرەكەیدا لە تەرازووی چاكەكاندا).

سەردان: ١,٦٨٥ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە