دوعا کردن و دەست بەرز کردنەوە لە دواى قامەت کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوعا کردن و دەست بەرز کردنەوە لە دواى قامەت کردن
پرسیار:

تێبینیم کردوە لە ناو مزگەوتدا کاتێک کە بانگدەر قامەت تەواو دەکا و پێش ئەوەى ئیمام دەست بە نوێژ بکات هەندێ خەڵک دەستەکانیان بەرز دەکەنەوە و دوعا دەکەن ، ئایا ئەمە واردە بووە لە شەرعدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەمە هیچ ئەسڵ و بنەمایەکی نییە ، وە لە پێغەمبەرەوە شتی وا وارد نەبووە کە دەستەکانی بەرز کردێتەوە لەو کاتەدا ، و نابێت  کەسیش ئەو کارە بکات چونکە ئەوە پێچەوانەی سوننەتە .

برنامج نور على الدرب الشريط رقم (866). (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 10/ 346).

سەردان: ٣,٦١٨ بەش: بانگ و قامەت