ئایا کاتێ مرۆڤ لەسەرئاو دایە وەڵامی بانگ بێژ بداتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کاتێ مرۆڤ لەسەرئاو دایە وەڵامی بانگ بێژ بداتەوە ؟

باش نی یە کەسێک لەسەر ئاودا بێت و یادی خودا بکات ، ئەوەش لەبەر گەورەیی ناوی خودایە کە گونجاو نی یە لەو جێگەیەدا بهێندرێت .

جا یەکێک لەوانە : وەڵام دانەوەی بانگ بێژە ، مەکڕوهە وباش نی یە کەسێک لەسەر ئاودا بێت و وەڵامی بانگ بێژ بداتەوە .

ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
زیکر وقسە کردن لەکاتی چونە سەرئاودا باش نی یە ، جا جیاوازی نی یە لەدەشت وچۆڵی بێت یاخود لەخانودا بێت ، وەهەروەها یەکسانە هەموو زیکر وقسەیەک ، تەنها قسەیەک نەبێت کە زەڕوڕ بێت ، تەنانەت هەندێ لەهاوەڵانمان دەڵێن :
گەر پژمی ناڵێت (الحمد لله) وەهەروەها وەڵامی کەسێک ناداتەوە کەدەپژمێت ، وەهەروەها وەڵامی سەلام ناداتەوە ، وەهەروەها وەڵامی بانگ بێژیش ناداتەوە ، جا هەر کەسێک لەوحاڵەتەدا سەلامی کرد ئەوا خۆی کەم تەرخەمە وشیاوی وەڵام دانەوە نی یە ، جا قسە کردن لەم حاڵەتانەدا مەکڕوهە وحەڕام نی یە " كتاب "الأذكار" (1/26) .

وە ابن القاسم رحمه الله دەڵێت :
بەکۆدەنگی زانایان سۆننەتە وەڵامی بانگ بێژ بدرێتەوە ، لەهەر حاڵەتێکدا بێت ، دەس نوێژی هەبێت یاخود نا ، لەشی گران بێت یاخود لەسوڕی مانگانەدا بێت ، تەنها لەحاڵەتی جیماع کردن وچونە سەر ئاودا نەبێت " انتهى من "حاشية الروض" (1/453) .

وە ابن المنذر رحمه الله لە ( الأوسط ) دا ، لە ابن عباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :
"( باش نی یە لەدوو حاڵەتدا یادی خودا بکرێت : لەکاتی سەر ئاو کردندا ، ولەکاتی جیماع کردندا ، چونکە خودا خاوەن ڕێز وگەورەیە وشیاو نی یە لەو جێگەیەدا یادی بکرێت ) .

وە عكرمة دەڵێت : لەکاتی چونە سەر ئاودا بەزمان یادی خوا ناکات بەڵکو بەدڵی زیکری خودا دەکات .

جائەم باش نەبوون وکەڕاهەتە بۆ کەسێکە کە زمانی بجوڵێنێت ، جا دەری بڕێت یاخود نا ، بەڵام زیکر کردنی خودا بەدڵ و بەبێ جوڵاندنی زمان ئەوا مەکڕوە نی یە وئاساییە .

وە ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
" گەر پژمی وسوپاسی خودای کرد بەدڵی وزمانی نەجوڵاند ئەوا دروستە ، وەهەروەها لەکاتی جیماعیشدا هەمان شت دەکات " انتهى من كتاب "الأذكار" (1/26) .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
" باش نی یە مرۆڤ یادی خودای خۆی بکات لەکاتى سەرئاودا ؛ چونکە ئەو جێگەیە گونجاو نی یە ، خۆ ئەگەر بەدڵ یادی خودای کرد بەبێ ئەوەی زمانی بجوڵێنێت ئەوا هیچی تێدا نی یە وئاساییە ، گەرنا باشتر وایە بەزمان یادی خودا نەکات تاوەکو لەو جێگەیە دێتە دەرەوە " انتهى من "مجموع الفتاوى" (11/209)

والله أعلم

سەردان: ٤,٢٥٨ بەش: بانگ و قامەت