ئەگەر چوومە نێو نوێژی جەنازەوەو ئیمام چەند تەكبیرەیەكی كردبوو، چی بكەم؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر چوومە نێو نوێژی جەنازەوەو ئیمام چەند تەكبیرەیەكی كردبوو، چی بكەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نوێژی جەنازە فەرزی كیفایەیە، بەڵام ئەو كەسەی ئەنجامی ئەدات پاداشتی واجب دەدرێتەوە، ئەگەر كەسێك چووە نێو نوێژەكەوەو ئیمام چەند تەكبیرەیەكی كردبوو ئەوا ئەمیش لەگەڵیان دەست پێ دەكات بەخوێندنی دوعا ئەو تەكبیرەیەی كە دەستی پێ كردووە، ئەگەر وای دابنێین ئەم چووەتە ناو نوێژەكەوەو ئیمام لە تەكبیرەی سێهەمە، وە تەكبیرەی سێهەمیش دوعای تێدا دەكرێت بۆ مردووەكە ئەمیش دوعا بۆ مردووەكە دەكات، [لقول النبي --: (ما أدركتم فصلوا، وما فاتكم فأتموا)] پاشان ئەگەر ئیمامەكە سەلامی دایەوە ئەوا ئەم كەسە نوێژەكەی تەواو دەكات ئەگەر جەنازەكەیان هەڵنەگرت و وەستان، ئەگەریش هەڵیان گرت وچاوەڕێیان نەكرد ئەوا دەتوانێ ئەو تەكبیرانەی كە ماوە لەدوای یەك بیانكات و سەلام بداتەوە، زانایان بەم جۆرەیان فەرمووە لەم باسەدا.
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [1]
الجنائز > الصلاة على الميت
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)

سەردان: ١,٧٦٨ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە