ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو پیاوانەى کە وادەزانن ژیانى ژن و مێردایەتى تەنها جوت بوونە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو پیاوانەى کە وادەزانن ژیانى ژن و مێردایەتى تەنها جوت بوونە؟

ئەبێت پیاوان لە خواى گەورە بترسن و ئاگایان لە حەق و مافەکانى خێزانیان بێت و وا نەزانن ژیانى ژن و مێردایەتى تەنها جوت بوون و ڕابواردن و کە کارى خۆى تەواو کرد ئیتر خێزانى ئیهمال بکات و قسەى ناخۆشی پێ بکات و زوڵم و ستەمى لێ بکات و تەنها ئەوکاتانە قسەى خۆشی بۆ بکات کە بیەوێت کارى جوتبونى لەگەڵدا بکات ، بۆیە ئەم جۆرە پیاوانە لە ڕاستىدا لە ماناى ژیانى ژن و مێردایەتى تێ نەگەشتووە چونکە خواى گەورە دەفەرموێ :
[وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً] الروم:21
واته : له‌نیشانه‌كانی بوون و ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌وه‌یه‌كه‌ : له‌ جنسی خۆتان، واته‌: له‌ ڕه‌گه‌زی ئاده‌مزاد هاوسه‌ری بۆ دروستكردن تا له‌پاڵیاندا بحه‌سێنه‌وه‌ و خۆشویستیی و میهره‌بانیشی خستۆته‌ نێوانتان بۆئه‌وه‌ی بتوانن پێكه‌وه‌ باری گرانی ژیان هه‌ڵگرن و درێژه‌ به‌ژیان بده‌ن .
بۆیە هەندێك كەس تەنها بە چاوێكی جنسی دەڕوانێتە هاوسەرەكەی بەمەش ژیانی خۆی و ژیانی هاوسەرەكەی تەنگ و ناخۆش دەكات.
بەڕاستی مێردی بەختەوەر ئەو كەسەیە كە خێزانەكەی بە هەمو مانایەكەوە دەكاتە هاوڕێ، ئەم ئایەتەش دوپاتی هاوڕێیەتی ژن و مێردی كردۆتەوە كە بە (مودة‌) ناوی بردوە!

سەردان: ٢,٨٧٠ بەش: مافەکانى ژن و مێرد