ئایا حوكمى ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ په‌رداخێكدا كه‌ ئاره‌قى تیادا خورابێته‌وه‌ چى یه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمى ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ په‌رداخێكدا كه‌ ئاره‌قى تیادا خورابێته‌وه‌ چى یه‌؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ په‌رداخێكدا كه‌ ئاره‌قى تیادا خورابێته‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و په‌رداخه‌ بشۆردرێت پاشان شتى پێ بخورێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانرا ئه‌وا خودى خواردنه‌وه‌كه‌ (ئاره‌ق و بیره‌ و ...هتد)زانایان ڕاى جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاكێتى یان پیسێتى ڕاى په‌سه‌ندیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاكه‌ هه‌رچه‌ند خواردنه‌وه‌كه‌ى حه‌رامه‌ .
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٢,٥٦٦ بەش: خواردن و خواردنەوە