ئایا نوێژكردن لە ( حجر إسماعیل ) ـدا دروستە ، وە ئەگەر دروستە ئایا مەرجە ڕووبكرێتە كەعبە لە كاتی نوێژەكەدا یان نە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژكردن لە ( حجر إسماعیل ) ـدا دروستە ، وە ئەگەر دروستە ئایا مەرجە ڕووبكرێتە كەعبە لە كاتی نوێژەكەدا یان نە ؟

سەرەتا پێت دەڵێم ئەوە ( حجر إسماعیل ) نیە ، وە ( إسماعیل ) یش هیچی دەربارە نەزانیوە ، بەڵكو ئەم ( الحجر ) ـە لەكاری قورەیشیەكانە ، چونكە قورەیشیەكان كاتێك كە كەعبە ڕووخا و ویستیان بونیاتی بکەنەوە ، داراییان كەم بوویەوە ، و ئەوەندەیان نەبوو هەمووی تەواو بكەن لەسەر بناغەی پێغەمبەر إبراهیم ـ علیه السلام ـ ، وایان بەباش زانی لەلایەكیەوە كەمی بكەنەوە ، وە بەباشیان زانی ئەو بەشەی كە بەردە ڕەشەكەی تێدایە وەكو خۆی بمێنێتەوە ، و لای بەرامبەری دەبێت كەم بكرێتەوە ، و ئەوەیان ئەنجام دا ، بۆیە زانایان فەرموویانە : نزیكەی شەش باڵا و نیو لە ( الحجر ) لەكەعبەیە ، بۆیە نوێژی تێدا دروستە ئەگەر سوننەت بوو ، و ڕووی تێدا دەكاتە كەعبە ، یان ئەو دیوارەی ( الحجر ) كە سنوری كەعبەیە ، بەواتای ئەوەی ئەو دیوارەی كە بەشێكی كەعبەی پێك هێناوە ، ئەمە ئەگەر سوننەت بوو ، بەڵام ئەگەر نوێژی فەرزبوو ، ئەمەیان ڕاجیاوازی تێدایە ، و ڕای دروست لەلای من ئەوەیە كە نوێژی فەرز دروستە لە ( الحجر ) و لە كەعبەشدا هەروەكو چۆن نوێژی سوننەت تێیاندا دروستە ، چونكە لە پێغەمبەری خواوە جێگیر بووە كە نوێژی سوننەتی لە كەعبەدا كردووە ، وە ئەوەش لە سوننەتدا دروستە لە فەرزیش دروستە ئیللا بەڵگە هەبێت لەسەر نادروستی .
لقاء الباب المفتوح (4) محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٢,٥٣٠ بەش: نوێژ