بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠١ کۆی سەردان: ٨٦٩٥٣٦
پرسیار لەوێنەدا
دروستە ئافرەت بە تەنها سەفەر بکات بە فڕۆکە بۆ لاى مێردەکەى لە وڵاتیکى تر؟

پیاوێك بە تەنها سەفەری كردووە بۆ دەرەوەی ووڵات  بۆ كاركردن ، پاشان داوا لە كەس وكاری خێزانەكەی دەكات كە خێزانەكەی بۆ ڕەوانە بكەن بۆ ئەو وڵاتەی كە مێردەكەی لەوێیە ،جا ئایا دروستە بۆیان كە ئەو ئافرەتەی بۆ بنێرن بەبێ مەحرەم لەكاتێكدا ئەوە چاك دەزانن كە گەشت كردن بە فڕۆكە بەبێ وەستانە؟  

دروست نیە بۆ ئافرەت كەبەبێ مەحرەم گەشت بكات ، لەبەر ئەو فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: ‏‏(‏لا يحل لامرأة تؤمن بالله واليوم الآخر أن تسافر مسيرة يوم وليلة ليس معها حرمة‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏2/35، 36‏)‏ من حديث أبي هريرة رضي الله عنه‏‏‏]‏‏، مەبەست لە دوو رۆژیش كەلە فەرموودەكەدا هاتووە واتە ڕێ كردن بەپێ وئاژەڵ ولە سەروی ئەو دووریە زیاتر پێوانە دەكرێت، حەرامە لەسەر ئافرەت گەشت بكات مەگەر مەحرەمێكی لەگەڵدا بێت با ئەو ئامێر و هۆكارەی كە گەشتەكەی پێ دەكات هەرچیەك بێت خێرا بێت یاخود هێواش لەبەر گشتگیرێتی فەرموودەكە، ئەوەش لەبەر مەترسی لەسەر ئافرەتەكە كە پێویستیەكی هەبێـت و دەبێـت یەكێك بیپارێزێت وچاودێری بكات، وە فڕۆكەش لە هەر هۆكارێكی تر زیاتر جێگەی مەترسیە، چونكە لەوانەیە تووشی رووداوێك بێت وئاراستەكەی بگۆڕێت بەرەو وڵاتێكی تر بڕوات و بنیشێتەوە كە كەس لەوێ‌ نەبێت پێشوازی لێ بكات و بەو هۆیەوە ئەو ئافرەتە ڕووبەڕوی مەترسی و فیتنە و كێشە بێتەوە.
وە وتەی پرسیاركەر كە دەڵێت: " گەشت بەبێ وەستان " ئەوە ئەگەرەو هیچ بنەما و حوكمێكی شەرعی لەسەر بونیاد نانرێت، جگە لەوەش فەرموودەی گشتگیر هەن كە بوونی مەحرەم بۆ ئافرەت بە مەرج دانراوە، تەنانەت ئەو پیاوەی كە ویستی بڕوات بۆ غەزا و جیهاد و خێزانەكەشی ویستی بڕوات بۆ حەج بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانی پێ كرد كە واز لە غەزا بهێنێت و لەگەڵ خێزانەكەیدا حەج بكات، كە ئەوە بەڵگەیە لەسەر جەخت كردنەوە لەسەر بە مەرج گرتنی مەحرەم بۆ ئافرەت كە بەداخەوە زۆرێك لە خەڵكی لەم سەردەمەدا ئاسانكاری و كەمتەرخەمیان تێدا كردووە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء



سەردان: ٥٧٦ بەش: ئافرەتان

کەسانێک لە سەفەردا هەموو نوێژە سوننەتەكان وازلێ دەهێنێت جگە لە دوو ڕكعاتی بەیانی و وەتر نەبێت ، ئایا ئەوە حوكمی چیە؟ حوكمی ڕكوع بردن پێش گەیشتن بە ڕیزی نوێژخوێنان لە نوێژی جەماعەتدا؟