سفوورى ئافرەت و بەتاڵ بوونەوەى ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سفوورى ئافرەت و بەتاڵ بوونەوەى ڕۆژوو
پرسیار:

ئایا سفووری ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟ واتە ئەگەر ئافرەتێک لە مانگى ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرێت و لە هەمان کاتدا جلى ناشەرعى لەبەر بکات ڕۆژووەکەى بەتاڵ دەبێتەوە؟

یەکەم:
خوای پەروەردگار ڕۆژووی لەبەر چەند حیکمەتێکی گەوره فەرز کردووە ، و یەکێک لەگرنگترین ئەو حیکمەتانە وە دەس خستنی تەقوای خودایە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) البقرة/183 .
واتە:ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

جا تەقوا بریتی یە لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی خودا ، ودوور کەوتنەوە لەو شتانەی کەڕێگری لێ کردووە .

کەسی ڕۆژووەوان فەرمانی پێ کراوە و تەئکیدی لێ کراوەتەوە لەوەی تاعەت وعیبادەت ئەنجام بدات ، ودوور کەوێتەوە لەشتە حەڕام کراوەکان ، جا تاوان بەهەموو کارێکی ناشرین و دزێو دەوترێت کە ئەمە بۆ کەسی ڕۆژووەوان زیاتر ناشرینە ، هەر بۆیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو : ( مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ وَالْجَهْلَ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ) رواه البخاري (6057) . راجع السؤال رقم (37989) ، (37658)
واتە: هەر کەسێک واز نەهێنێت لە قسەى درۆ، وە کردەوەى خراپ و نەفامی ، ئەوا خوا هیچ پێویستى بەوە نی یە واز لەخواردن وخواردنەوە بهێنێت.

وەئیمامی ابن خزيمة وابن حبان والحاكم لە ئەبو هوڕەیرەوە  حوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ( ليس الصيام من الأكل والشرب إنما الصيام من اللغو والرفث ) . وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (1082) .
واتە: ڕۆژوو گرتن ئەوە نی یە تەنها لەخواردن وخواردنەوە خۆت بگریتەوە بەڵکو پێویستە لەقسەی خراپ وناشرین خۆت بپارێزیت.
وەهەروەها پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب وعەلی کوڕی ئەبو تاڵیب خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێن : (لَيْسَ الصِّيَامُ مِنْ الشَّرَابِ وَالطَّعَامِ وَحْدَهُ ; وَلَكِنَّهُ مِنْ الْكَذِبِ , وَالْبَاطِلِ وَاللَّغْوِ) .
واتە:ڕۆژوو گرتن ئەوە نی یە تەنها لەخواردن وخواردنەوە خۆت بگریتەوە بەڵکو پێویستە خۆت بەدوور بگریت لەدرۆ وشتی باتڵ ولەغو وقسەی پڕ وپووچ وبێ سوود.

وە جابری کوڕی عبداللە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: (إذَا صُمْت فَلْيَصُمْ سَمْعُكَ , وَبَصَرُكَ , وَلِسَانُكَ عَنْ الْكَذِبِ وَالْمَأْثَمِ , وَدَعْ أَذَى الْخَادِمِ وَلْيَكُنْ عَلَيْكَ وَقَارٌ وَسَكِينَةٌ يَوْمَ صِيَامِكَ , وَلا تَجْعَلْ يَوْمَ فِطْرِكَ وَيَوْمَ صَوْمِكَ سَوَاءً).
واتە: کاتێ بەڕۆژوو بوویت با گوێ ،وچاو، وزمانت بەڕۆژوو بێت لەدرۆ وتاوان ، و واز بێنە لەئەزیەت دانی خزمەتکار ، و با ئەو ڕۆژەی بەڕۆژوویت ویقار و لەسەر خۆیت پێوە دیار بێت ، و با ئەو ڕۆژانەی کە بەڕۆژوویت هاو شێوەی ئەو ڕۆژانە نەبێت کەبەڕۆژوو نیت.  

وەتەلیقی کوڕی قەیسوە گێڕاویانەتەوە و دەڵێت: ئەبو زەڕ گوتی:  إذَا صُمْت فَتَحَفَّظْ مَا اسْتَطَعْت . فَكَانَ طَلِيقٌ إذَا كَانَ يَوْمُ صِيَامِهِ دَخَلَ (يعني بيته) فَلَمْ يَخْرُجْ إلا إلَى صَلاةٍ .
واتە: گەر بەڕۆژوو بووی ئەوا ئەوەندەی لەتواناتدا هەیە خۆ پارێز بە . 
بۆیە تەلیق کاتێ بەڕۆژوو بوایە دەچووە ماڵەوە ودەر نەدەچوو تەنها بۆ نوێژ نەبێت.
وە ئەبو هوڕەیرە وهاوەڵەکانی کاتێ بەڕۆژوو بوونایە لەمزگەوتدا دادەنیشتن ودەیان گوت: ڕۆژووەکەمان پاک دەکەینەوە .
بڕوانە : "المحلى" (4/305)

وەهەندێ لەزانایان گوتوویانە:
پێویستە کەسی ڕۆژووەوان چاوی بەڕۆژوو بێت وتەماشای شتێک نەکات کە حەڕامە ، و ئاگاداری زمانی بێت وقسەی خراپ وەک جوێن ودرۆ وغەیبەت نەکات.

پێویسته کەسی موسوڵمان چاوەڕێی ئەم مانگە بکات کە تیایدا شەیتانەکان کۆت دەکرێن ، ودەرگای بەهەشت تیایدا دەکرێتەوە ، ودەرگای دۆزەخ دادەخرێت ، و بانگ کەرێک بانگ دەکات هۆ کەسانی خێر خواز وەرن وپێش بڕکێ بکەن ، وهۆ کەسانی شەڕانگێز واز بێنن ، موسوڵمان ئەم مانگە بەفرسەت دەزانێت بەڵکو لەخودا نزیک بێتەوە ، وتەوبە دەکات لەهەموو تاوانێک ، وپەیمان بەخودا دەدات جارێکی تر نەگەڕێتەوە سەر خراپەکانی پێشووی وبەردەوام دەبێت لەسەر دین وشەرعی خودا .

دووەم :
بێگومان تاوانی سفوری وجوانی خۆ دەرخستن بۆ پیاوانی نامەحرەم پاداشتی ڕۆژوو کەم دەکاتەوە، و ڕەنگە ودوور نی یە هەموو خێرو پاداشتی ڕۆژووەکەی لەدەست بدات ، لەلایەک خۆی گرتۆتەوە لەخواردن وخواردنەوە وهەموو ئەوانەی ڕۆژوو دەشکێنن کەچی لەو لاوە بەخۆ دانەپۆشین هەموو خێرەکەی لەدەس دەدات ، هەر لەبەر ئەمەیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلا الْجُوعُ ، وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلا السَّهَرُ ) رواه ابن ماجه (1690) . وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه .
واتە:هەندێ رۆژوەوان هەيە جگە لەبرسيەتى هيچى ترى بۆ نامێنێتەوە ،و هەندێ لەوانەی شەو نوێژ دەکەن جگە لەشەو نخوونی هيچى ترى بۆ نامێنێتەوە.

كەواتا با تێبگەين مانگى پيرۆزى ڕەمەزان خولێكى ساڵانەيە بۆ ئەوەى لەو مانگەدا فێرى ڕەوشت بەرز ببين بۆ تەواوى مانگەكانى تريش.

 سوبوکی لە فەتاواکەی دا (1/221-226)، دەڵێت:
ئایا ڕۆژوو کەم دەکات بەهۆی تاوان وخراپە ئەنجام دانەوە یاخود نا؟ 
لەوەڵامدا دەڵێ : ئەوەی ئێمە بۆی دەچین لەم بابەتەدا بەڵێ خێری کەم دەبێتەوە وهیچ خیلاف وجیاوازیەک نازانین هەبێت لەم بارەیەوە لەنێو زانایاندا . .
وەبزانە ودڵنیابە کەپلەو پایەیی تەواوەتی ڕۆژوو ئەوەیە(لەگەڵ ڕۆژووەکەدا) ئەم کارانە ئەنجام بدرێت وەک تاعەت و عیبادەت وخوێندنەوەی قورئان ومانەوە و‌ئیعتکاف کردن لە مزگەوت و خێر وسەدەقه وهەروەها دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریان لێ کراوە و حەرامکراون ،هەموو ئەمانە زیاتر ڕۆژوو کامڵ وتەواو دەکەن .

سێیەم:
بەڵام بەنیسبەت ئەوەی ئایا ڕۆژوو بەسفووری بەتاڵ دەبێتەوە ؟ 
نا ڕۆژوو بەوە بەتاڵ نابێتەوە بەڵکو ڕۆژووەکەی تەواوە وفەرزەکەی لەسەر لادەچێت ، و فەرمانی پێ ناکرێت دوو بارەی بکاتەوە ، بەڵام خێر وپاداشتی ڕۆژووەکەی کەم دەبێتەوە ، ودوور نی یە - هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا ـ هەموو پاداشتەکەی لەدەس بدات.

ئیمامی نەوەوی لە "المجموع" (6/398)دا ، دەڵێت :
( يَنْبَغِي لِلصَّائِمِ أَنْ يُنَزِّهَ صَوْمَهُ عَنْ الْغِيبَةِ وَالشَّتْمِ ) مَعْنَاهُ يَتَأَكَّدُ التَّنَزُّهُ عَنْ ذَلِكَ فِي حَقِّ الصَّائِمِ أَكْثَرُ مِنْ غَيْرِهِ لِلْحَدِيثِ , وَإِلا فَغَيْرُ الصَّائِمِ يَنْبَغِي لَهُ ذَلِكَ أَيْضًا وَيُؤْمَرُ بِهِ فِي كُلِّ حَالٍ , وَالتَّنَزُّهُ التَّبَاعُدُ , فَلَوْ اغْتَابَ فِي صَوْمِهِ عَصَى وَلَمْ يَبْطُلْ صَوْمُهُ عِنْدَنَا , وَبِهِ قَالَ مَالِكٌ وَأَبُو حَنِيفَةَ وَأَحْمَدُ وَالْعُلَمَاءُ كَافَّةً إلا الأَوْزَاعِيَّ فَقَالَ : يَبْطُلُ الصَّوْمُ بِالْغِيبَةِ وَيَجِبُ قَضَاؤُهُ اهـ .
واتە: پێویستە کەسی ڕۆژوواوان ڕۆژووەکەی پاک ڕابگرێت لەغەیبەت وجوێن ، واتە: خۆ دوور گرتن لەمانە بۆ کەسی ڕۆژووەوان زیاتر پێویستە لەبەر فەرموودەکە ، گەرنا کەسێک بەڕۆژووش نەبێت پێویستە خۆی بەدوور بگرێت لەوانە و لەهەموو حاڵەتێکدا فەرمانی پێکراوە بەوە ، جا (التَّنَزُّه) تەنەزوهـ خۆ دوور گرتنە ودوور کەوتنەوەیە ، خۆ ئەگەر لەکاتێکدا کەبەڕۆژووە غەیبەتی کرد ئەوا سەر پێچی کردووە و لە لای ئێمە(واتە : لەمەزهەبی شافعی دا) ڕۆژووەکەی بەتاڵ نابێتەوە ، و ئەمە قسەی ئەبو حەنیفە ومالیک وئەحمەد وهەموو زانایانە بەگشتی تەنها ئەوزاعی نەبێت دەڵێت: ڕۆژووەکەی بەغەیبەت بەتاڵ دەبێتەوە و پێویسته لەسەری قەزای بکاتەوە.

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين هەروەک لە [( فتاوى الصيام (ص358)]دا ، هاتووە:
ئایا کاتێ کەسێک بەڕۆژووە ولەو کاتەدا قسەیەکی حەڕام بکات ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی:
کاتێ ئەم ئایەتە دەخوێنینەوە: ( يا أَ يُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) 
واتە:ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
ئەوا دەزانین حیکمەتی واجب بوونی ڕۆژوو چی یە کە ئەویش تەقوایه ، جا تەقوا واز هێنانە لەحەڕام کراوەکان ، ئەمەش بەموتڵەقی بەمانای جێ بەجێ کردنی ئەو شتانە دێت کەفەرمانی پێ کراوە و تەرک کردنی ئەوانەی کەڕێگری لێ کراوە ، وپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (من لم يدع قول الزور ، والعمل به ، والجهل فليس لله حاجة أن يدع طعامه وشرابه) . 
واتە: هەر کەسێک واز نەهێنێت لە قسەى درۆ، وە کردەوەى خراپ و نەفامی ، ئەوا خوا هیچ پێویستى بەوە نی یە کە ئەو کەسە واز لەخواردن وخواردنەوە بهێنێت.

هەر بۆیە کەسی ڕۆژووەوان زیاتر پێویستە لەشتە حەڕام کراوەکان دوور بکەوێتەوە جا قسە بێت یاخود کردار ، و با غەیبەتی کەس نەکات ، ودرۆ نەکات ، ودوو زمانی نەکات ، وشتی حەڕام نەفرۆشێت ، و لەهەموو حەڕام کراوەکان دوور کەوێتەوە .
خۆ ئەگەر مرۆڤ لەتەواوی مانگی ڕەمەزاندا لەو شتانە هەموو دوور کەوتەوە ئەوا بێگومان هەموو ساڵەکەی باش دەبێت ، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەوانەی بەڕۆژوون جیاوازی نی یە لەنێوان ئەو ڕۆژانەی بەڕۆژوون وئەو ڕۆژانەی بەڕۆژوو نین ، هەر وەک پێشو چۆن بوون ئاوهان هەمان کارە خراپەکانی پێشوو دوو بارە دەکەنەوە وەک درۆ وغەش وجگە لەمانەش ، و هیچ ویقار ولەسەر خۆییان پێوە دیار نی یە ، جا ئەم کارانە ڕۆژوو بەتاڵ ناکەنەوە ، بەڵام پاداشتەکەی کەم دەکەنەوە ، وڕەنگە زۆر جار لەئەنجام دا هەموو پاداشتی ڕۆژووەکە لەدەست بچێت .