ئایا بانگدان بەبێ دەستنوێژ دروستە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بانگدان بەبێ دەستنوێژ دروستە ؟

بەڵێ دروستە بانگ و قامەت بکرێت بەبێ دەست نوێژ و پاشان دەستنوێژ بشۆردرێت ، بەڵام باشتر وایە بەدەستنوێژەوە بانگ بدرێت و بەدەستنوێژەوە قامەتیش بکرێت ، ئەگەر هاتوو بانگیداو پاشان قامەتیشی کرد لەکاتێکدا دەستنوێژی نەبوو ، دروستەو هیچی تێدا نیە ، بەڵام خۆی لەخێرێکی زۆر بێبەش دەکات کاتێک دوای قامەتکردن دەڕوات دەستنوێژ دەشۆرێت ، بۆیە ئامۆژگاریم بۆ بانگبێژان ئەوەیە بەدەستنوێژەوە بانگ و قامەت بکەن ، چونکە ئەوە سوننەتە ، هەروەها لەفەرموودەیەکی (ضعیف)دا هاتووە : ( لا یؤذن ٳلا متوضئ) .
واتە : تەنها دەبێ ئەو کەسانە بانگ بدەن کە دەستنوێژیان هەیە (فەرموودەکە ضعیفه).
فتاوى نور على الدرب : المجلد السادس > كتاب الصلاة (القسم الأول) > باب الأذان والإقامة > حكم الأذان بغير وضوء

سەردان: ٣,٥٩٨ بەش: بانگ و قامەت