گەر من نوێژم دەکرد لەوکاتەدا گوێم لەبانگ بوو ئایا نوێژەکەم تەواو بکەم یاخود دوو بارەی بکەمەوە یاخود بوەستم تاوەکو بانگەکە تەواو دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر من نوێژم دەکرد لەوکاتەدا گوێم لەبانگ بوو ئایا نوێژەکەم تەواو بکەم یاخود دوو بارەی بکەمەوە یاخود بوەستم تاوەکو بانگەکە تەواو دەبێت؟

کەسی نوێژ خوێن بەردەوام دەبێ لەنوێژەکەی ، وەڵامی بانگ بێژ ناداتەوە چونکە سەرقاڵە بەنوێژەوە ، جا کە بانگ بێژ بانگی داو تۆ لە نوێژدا بوویت نوێژەکەت تەواو دەکەیت و وەڵامی بانگ بێژ نادەیتەوە .
بەڵام گەر تۆ نوێژی فەرزت دەکرد و گوێت لەبانگ بوو و دڵنیا بوویت کە تۆ پێش هاتنی کاتی نوێژ نوێژت کردووە ، ئەوا بۆت نی یە تەواوی بکەیت ؛ چونکە نوێژی فەرز ئەنجام نادرێت تاوەکو کاتی دیاری کراوی خۆی نەیەت ، جا حەتمەن بۆت نی یە نوێژ بکەیت تاوەکو دڵنیا نەبیت کە کاتی نوێژ هاتووە .

وە ئەگەر کەسێک نەخۆش بوو لەماڵدا و یاخود کارێکی هەبوو و نەیدەتوانی لەگەڵ موسوڵماناندا نوێژ بکات لە مزگەوت جا لەبەر ترس بێت یاخود نەخۆشی ، ئەوا نوێژەکەی دەکات دوای هاتنی کاتی نوێژ هەرچەند بانگی نەدابێ ؛ چونکە هەندێ جار بانگ بێژ بانگەکەی دوا دەخات و لەکاتی خۆیدا بانگ نادات ، هەر بۆیە کاتێ نوێژ خوێن دڵنیا بوو کاتی نوێژ هاتووە ئەوا بۆی هەیە نوێژە فەرزەکەی بکات هەرچەندە گوێی لەبانگ نەبوبێت ، وەک کەسێکی نەخۆش لەماڵدا و دوورە لەمزگەوتەوە ، یاخود کەسێک کە ترسی لەسەر بێت ویاخود لەسەفەرێکدا بێت و گوێی لەبانگ نەبێت ، بەڵام بۆ کەسی موسافر سوننەتە پێش ئەوەی نوێژ بکات بانگ بدات پاشان نوێژەکەی بکات .

بەڵام ئەگەر لەشاردا بوو ئەوا بۆی نی یە نوێژ بکات تاوەکو کاتی بانگ دێت ، خۆ ئەگەر کاتی بانگ هات ئەوا دەتوانێ نوێژ بکات هەرچەند گوێی لەبانگ نەبووبێت .
سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله
"فتاوى نور على الدرب" (2/720) .

سەردان: ٣,٩٥٤ بەش: بانگ و قامەت