تازە ژنم هێناوە ماوەیەکە ناتوانم بچمە لای خێزانم و جیماعی لەگەڵ بکەم ، جا نازانم سیحرم لێ کراوە یاخود سیحر لەخێزانم کراوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
تازە ژنم هێناوە ماوەیەکە ناتوانم بچمە لای خێزانم و جیماعی لەگەڵ بکەم ، جا نازانم سیحرم لێ کراوە یاخود سیحر لەخێزانم کراوە؟
پرسیار:

من تازە ژنم هێناوە و پێش چوونە لای خێزانم زۆر باشم ، بەڵام ماوەیەکی کەمە پێچەوانە بووەتەوە بەشێوەیەک هەست دەکەم ناتوانم بچمە لای خێزانم و ناتوانم جیماعی لەگەڵ بکەم ، جا نازانم سیحرم لێ کراوە یاخود سیحر لەخێزانم کراوە ؟
وەمن دڵنیا نیم بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێگایەکم پیشان بدەن لەڕێگەی قورئان و سوننەتەوە بەڵکو خودا ئەم بەڵایەم لەسەر لابەرێت ؛ چونکە ئەم شتە کاریگەریەکی گەورەی هەبوو لەسەر ژیانی خێزانیمان ، ومن ڕۆژانە بیر لەخۆم دەکەمەوە و زۆر کاریگەری هەبووە لەسەر باری دەروونیم .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
پێویستە لەسەر موسوڵمان وا بڕوانێتە ئەم بەڵایانە و غەیری ئەمانەش کەخێری تێدایه وڕەحمەتی خودایە ، خودا بەو هۆیەوە تاوانیان لەسەر لادەبات ، وپلەیان بەرز دەکاتەوە ، وسەبر و ئیمانی ئەو کەسە تاقی دەکاتەوە ، وبا بەردەوام ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم لەبیر بێت : ( عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ ، وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلا لِلْمُؤْمِنِ ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ) رواه مسلم (2999) .
واتە :کار و باری باوەڕدار جێی سەر سوڕمانە و هەموو کارەکانی خێرە ، وئەم شتەش بۆجگە لەباوەڕ دار بوونی نی یە ، جا گەر توشی خۆشی ببێت و سوپاس گوزار بێت ئەوا خێرە بۆی ، وەهەروەها خۆ ئەگەر تووشی ناخۆشی بێت و ئارام بگرێت ئەوا هەر خێرە بۆی .

دووەم :
ئا ئەوەی تووشت بووە لەوانەیە بەهۆی شەیتانی جننەوە بێت جا یا لەڕێگەی سیحرەوەیە ،وەیاخود ڕەنگە جن چووبێتە لاشەتەوە ، ئەمەش چارەسەرەکەی ئاسانە إن شاء الله تعالى :
حەتمەن ئەوەش بەڕوقیەیی شەرعی دەبێت ، و زانایان ڕونیان کردۆتەوە کە کاتێ پیاو نەتوانێ بچێتە لای خێزانی ئەوا بەم ڕوقیە شەرعیانە چارەسەر دەکرێت :

" حەوت گەڵای سیدر(نەبگ)ی سەوز بەبەردێک ورد دەکات ، ولەنێو قاپێکدا دایدەنێت ، وئاو دەکات بەسەریدا بەئەندازەی ئەوەندەی تەڕ ببێت ، پاشان ئەمانە بەسەریدا دەخوێنێت :

1- سورة الفاتحة .

2- آية الكرسي ، کە بریتی لە : ( اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ) البقرة/255 .

3- ئەم ئایەتانەی ( سورة الأعراف) : ( قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِآيَةٍ فَأْتِ بِهَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (106) فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ (107) وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ (108) قَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (109) يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ ۖ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (110) قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (111) يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (112) وَجَاءَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (113) قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (114) قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِمَّا أَن تُلْقِيَ وَإِمَّا أَن نَّكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (115) قَالَ أَلْقُوا ۖ فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (116) ۞ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (117) فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (118) فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانقَلَبُوا صَاغِرِينَ (119) وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (120)قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (121) رَبِّ مُوسَىٰ وَهَارُونَ ) الأعراف/106-122 .

4- ئەم ئایەتانەی ( سورة يونس ) : ( وَقَالَ فِرْعَوْنُ ائْتُونِي بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (79) فَلَمَّا جَاءَ السَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ أَلْقُوا مَا أَنتُم مُّلْقُونَ (80) فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ ۖ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ (81) وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ ) يونس/79 –82.

5- ئەم ئایەتانەی (سورة طه ) : ( قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِمَّا أَن تُلْقِيَ وَإِمَّا أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ (65) قَالَ بَلْ أَلْقُوا ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ (66) فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ (67) قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ (68) وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَ) طه/65-69 .

6- سورة الكافرون .

7- (سورة الإخلاص و(المعوذتين) کە : (سورة الفلق والناس)ە ( سێ جار ) .

8- هەندێ لەپاڕانەوە شەرعیەکان ، لەوانە : ( اللهم رب الناس ، أذهب البأس اشف أنت الشافي ، لا شفاء إلا شفاؤك ، شفاء لا يغادر سقماً ) سێ جار ، وەئەگەر لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوعایەش : ( باسم الله أرقيك من كل شيء يؤذيك ، ومن شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيك ، بسم الله أرقيك ) سێ جار بخوێنێت ، ئەوا کارێکی زۆر باشە .
"مجموع فتاوى الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله" (8/144) .

سێیەم : ئەوەی زۆر گرنگ بێت پارێزگاری کردنە لە گوێڕایەڵی خودا و دوور کەوتنەوە لە تاوان و بێ فەرمانیەکانی خودا ، وەبەردەوام بوون لەسەر قورئان خوێندن و زیکری خوا ، وەک : زیکری بەیانیان و ئێواران کەلە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم هاتووە ، وەهەروەها زیکر کردن لەکاتی خواردن خواردنەوەدا وەهەرەها دوای خواردن خواردنەوەش ، وەهەرەها دوعای چوونە ماڵ و دەرچوون لەماڵ ، وە زیکری خەوتن و لەخەو هەستان ....هتد .

وە بۆ زیاتر سوود مەند بوون بگەڕێرەوە بۆ بەشى سحر و جادوو لە ماڵپەڕى وەڵامەکان

نسأل الله لكما الشفاء والعافية .
والله أعلم .

سەردان: ١,٧٧٧ بەش: ڕوقیەى شەرعى