دەرکردنی جن لە لاشە و حوکمی ئەو کەسەی کە داوا دەکات جن لە لاشەی دەربکرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەرکردنی جن لە لاشە و حوکمی ئەو کەسەی کە داوا دەکات جن لە لاشەی دەربکرێت
پرسیار:

ئایا خوێندنی قورئان بەسەر مرۆڤدا بۆ دەرکردنی جن بەڕوقیە حسابە ؟
وە ئایا ئەو کەسەی کەداوا دەکات ئەو کارەی بۆ بکرێت لەو حەفتا هەزار کەسە دەچێتە دەرەوە کەدەچنە بەهەشتەوە بەبێ هیچ سزاو ولێ پرسینەوەیەک ؟

بەڵێ ڕوقیە بۆ دەرکردنی جن جێی دەبێتەوە لەم ئایەتە پیرۆزەدا : ﴿وَنُنَزِّلُ مِنْ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ﴾ [الإسراء:82]
واته : وه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه‌ شیفاو ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی، وه‌ شیفای دڵه‌ له‌ گومان و نیفاق و شیرك ، وه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هیچ شتێك بۆ سته‌مكاران زیاد ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ درۆیان زانیوه‌ ئیلا زه‌ره‌رمه‌ندی و به‌هیلاك چوون نه‌بێت.

وه ئیمام أحمد رحمه الله له موسنەدەکەیدا فەرموودەیەکی لەپێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە کە لەهەندێ لەسەفەرەکانیدا بەلای ئافرەتێکدا تێپەڕ بوو وئەو ئافرەتە منداڵێکی لەگەڵ بوو جن چوو بووە لاشەیەوە ، وجنەکە توشی بورانەوەی دەکرد ، جا قورئانی لەسەر خوێند ، وبەجنەکەی فەرموو : «اخرج عدو الله إني رسول الله».
واتە : دەرچۆ ئەی دوژمنی خوا من پێغەمبەری خوام .

جا جنەکە دەرچوو ومنداڵەکە هاتەوە هۆش خۆی وڕزگاری بوو لەو بورانەوەیە .

وچەندین ڕوداوی تر لەسەر دەستی زانایانی موخلیس ڕووی داوە وەک (الإمام أحمد، وشيخ الإسلام ابن تيمية ) ، وجگە لەوانیش لەزانایان وئەهلی عیلم .

وە ابن القيم رحمه الله لە (شيخ الإسلام ابن تيمية) وە گێڕاویەتیەوە کە : کەسێکیان هێنا بۆلای کەجن چووبووە لاشەیەوە وتوشی بورانەوە دەبوو ، قورئانی خوێند بەسەریدا ئەو جنە ئافرەتەی کەلەجەستەی ئەو پیاوەدا بوو هاتە قسە ، وگوتی : من ئەم پیاوەم خۆش دەوێ .
شيخ الإسلام پێی گوت : بەڵام ئەو تۆی خۆش ناوێ .
جنەکە گوتی : من دەمەوێ حەجی پێ بکەم .
شيخ الإسلام پێی گوت : ئەو نایەوێ حەج لەگەڵ تۆدا بکات .
هەر موناقەشەی لەگەڵ دەکرد ، بەڵام جنەکە نەیدەویست دەرچێت ، ئەویش دەستی کرد بەلێدانی ئەو پیاوەی کەجنەکە لەلاشەیدا بوو ، جا لەڕواڵەتدا لێدانەکە بەر گیانی ئەو کەسە دەکەوێت کەجنەکەی لەلاشەدایە بەڵام لەحەقیقەتدا بەر جنەکە دەکەوێت ، تاوەکو دەڵێت : دەستی هیلاک بوو ئەوەندەی لێ دا ، پاشان جنەکە گوتی : من دەردەچم وەک کەڕامەتێک بۆ شێخ ، مەبەستی : شيخ الإسلام ابن تيمية - بوو ، ئەویش پێی گوت : لەبەر کەڕامەتی من دەرمەچۆ ، بەڵکو وەک گوێڕایەڵیەک بۆ خودا وپێغەمبەرەکەی صلی الله عليه وسلم دەرچۆ .
جنەکە دەرچوو وپیاوەکە هاتەوە هۆش خۆی ، جا پیاوەکە پێی سەیر بوو وگوتی : چ شتێک منی گەیاندە لای شێخ ؟!
گوتیان : ئەی هەستت بەو هەموو لێدانە نەکرد کەدەستی هیلاک بوو ئەوەندەی لێدای ؟!
پیاوەکە گوتی : نا والله هەستم پێی نەکرد ؛ جا وەک ئاماژەمان پێدا لێدانەکە بەر جنیەکە دەکەوت ، بەڵێ جنەکە دەرچوو واجارێکی تر نەگەڕایەوە .

بێگومان قورئان خوێندن بەسەر کەسێکدا کەجن چۆتە لاشەیەوە سوود بەخشە بەئیزنی خوا ، بەڵام نابێ مرۆڤ بەردەوام لەقەلەقی ودوو دڵیدا بژی هەر کات توشی ناڕەحەتیەک بوو یەکسەر وا گومان ببات جنە ، ڕەنگە هەندێ جار توشی هەڵامەت ببێ ، وبڵێت : ئەمە جنیە !
نا ئەمە هیچ ڕاست نی یە ، حەتمەن کاتێ مرۆڤ خەیاڵی بەلای هەندێ شتدا دەڕوات لێی دەبێ بەحەقیقەت ، بەڵکو جاری و هەیە شتێک لەدوورەوە دەبینی ودەڵێی ئەو شته دەجوڵێتەوە لەکاتێدا وەستاوە وناجوڵێتەوە!.

جا هەندێ کەس پێش ئەوەی ئەم فەرشانە لەم مزگەوتەدا دابنرێت فەرشێکی تێدا بوو ڕەنگاو وڕەنگ بوو ، هەندێ کەس هاتن بۆلام ودەیان گوت چۆن نوێژ لەسەر ئەو فەرشانە دەکەن ؟
گوتم بۆ ؟
گوتیان هەمووی چۆلەکەیە ، ئەو نەقشانەی کەلەسەری بوو بەچۆلەکەیان دەزانی ، چ بکەین ؟
وەلحاسڵ مرۆڤ کاتێ گومانی شتێک دەبات زۆر جار ئەو گومانە بەهێز دەبێت تاوەکو وای لێ دێت لەبەر چاوی دەبێت بەحەقیقەت بێگومان ئەمەش کێشەیە .

هەر بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوەی لەوەی هەرکە توشی شتێک بوون گومانی جن نەبەن ، پاشان ئامۆژگاریتان دەکەین زۆر زیکر ویادی خودا بکەن کەدەبێتە ڕێگر لەجن ، وەک خوێندنی ( آية الكرسي )، چونکە گەر مرۆڤ بەشەو بیخوێنێت بەردەوام پارێزگارێکی لەلایەن خوداوە بۆ دابین دەکرێت ، وشەیتان نزیکی ناکەوێتەوە تاوەکو ڕۆژ دەبێتەوە ، حەتمەن کاتێ مرۆڤ ئایەتەل کوڕسی دەخوێنێت بەئیمانەوە خودا دەیپارێزێت ، بەڵام زۆربەی خەڵک پشت گوێیان خستووە یاخود دەیخوێنن بەڵام دڵیان لای نی یە یاخود بەگومانەوە دەیخوێنن بۆیە سودی نابێت یاخود سودی کەم دەبێت ، هەر بۆیە گومان ودڵەڕاوکێ وقەلەقی زۆر بووە ، و تا وای لێ هاتووە هەندێ خەڵک هەرکە توشی شتێک دەبێت یەکسەر دەڵێت : ئەمە جنە.

پاشان کەسی پرسیار کەر دەڵێت :
گەر داوام لەکەسێک کرد قورئانم بەسەردا بخوێنێت ، ئایا لەو لەو حەفتا هەزار کەسە دەچمە دەرەوە کە پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام هەواڵی لەبارەوە داون ، ویەکێک لەوانە ئەوانەن کەداوای ڕوقیە لەکەس ناکەن ؟

دەڵێین : بەڵێ ، کاتێ مرۆڤ داوا لەکەسێک دەکات ڕوقیەیی بەسەردا بخوێنێت ، ئەوا یەکێک لەو سیفەتانەی لەدەس دەچێت ، نەک هەموو سیفەتەکانی لەدەس بچێت ، جا یەکێک لەسیفاتی ئەو کەسانە ئەوەیە داوا لەکەس ناکەن ڕوقیەیان بەسەردا بخوێندرێت ، جا باقی سیفەتەکانی تر بریتین لەوەی :
کەوی ناکەن ، واتە : خۆیان داخ ناکەن بۆ چارەسەر ، وهیچ شتێک بەشوم نازانن ، وپشتیان بەخودا بەستووە ، ڕەنگە مرۆڤێک هەبێت هەموو سیفاتەکانی لەدەس چوبێت ، وڕەنگە هەبێت سیفەتێک لەم سیفەتانەی لەدەس چوبێت ، حەتمەن هەر کات مرۆڤ کارەکانی چاک کرد ئەو کات فەزڵ وکەڕەمی خودا زۆر فراوانە !

وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [14]

سەردان: ٩,٨٢٥ بەش: ڕوقیەى شەرعى