خۆ یەكلاكردنەوە بۆ روقیە خوێندن بەسەر خەڵكیدا و كردنی بە پیشە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خۆ یەكلاكردنەوە بۆ روقیە خوێندن بەسەر خەڵكیدا و كردنی بە پیشە
پرسیار:

 ئایا حوكمی ئەوە چییە كە كەسێك وا ناوبانگ دەربكات لەنێو خەڵكیدا كە روقیە خوێنە و بیكات بە پیشەیەك بۆ خۆی؟ 

زانایان چەندین زیان و خراپەی روقیە خوێن و روقیە لەسەرخوێنراو باس دەكەن ئەمانەش چەند خراپەیەكین: 
یەکەم
: سەرنج ڕاكێشانی چاوی خەڵكی بۆ متمانەدان وبەرزكردنەوەی روقیەخوێن و كەمبونەوەی متمانەیان بە نەخۆشەكە.  

دووەم :  بڵاوبونەوەی ئەم دیاردەیە وا دەباتە مێشكی خەڵكیەوە بەوەی كە پەنابردن و هانابردن بۆ كەسانی روقیەخوێن تەنها ئەوە بریتیە لە رێگای تەواو و دروست بۆ چاكبوونەوە و روقیە خوێندن و خۆیانیان بیردەچێتەوە كە سوننەت وایە خۆیان روقیە بۆ خۆیان بكەن و لەوكارەشدا هاناو پەنا بەس بۆ خوا ببرێت و داوای شیفا لەو بكرێت.  

سێیەم : ئەو كەسەی كە خۆی یەكلادەكاتەوە وتەرخان دەكات بۆ روقیەخوێندن بۆ خەڵكی وەكو ئەوە وایە خۆی تەرخان بكات تەنها بۆ دوعاكردن بۆ خەڵكی، چونكە روقیە ودوعاكردن لەیەك رەگەزن, جا ئایا شیاوە بۆ كەسێك بە خەڵكی بڵێت وەرن بۆ لای من دوعای خێرتان بۆ دەكەم؟! ئەمەش پێچەوانەی رێبازی سەلەفە, ئەوەتا پێشەوا عومەر ڕەزای خوای لێ بێ و چەندینی تریش پێیان ناخۆش بووە كە داوای دوعای خێریان لێ بكرێت و وتویانە ئایا ئێمە پێغەمبەرین؟ 

چوارەم : بە تەماشاكردنی ژیاننامەی پێغەمبەر و هاوەڵانی ڕەزای خوایان لێ بێ و زانایانی ئیسلام – رەحمەتی خوایان لێ بێت- نابینین هیچ یەكێكیان خۆیان تەرخان كردبێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی بەروقیە و كردبێتیان بە پیشە, وە ئەگەر ئەو كارە چاك بووایە ئەوا ئەوان پێش ئێمە دەكەوتن تێیدا. 

پێنجەم: پێدەچێت روقیەخوێنەكە كە دەبینێت خەڵكی لەبەر دەرگاكەیدا وەستاون وقەرەباڵغیان دروست كردووە بۆ ئەم و چاوەڕێی ئەم دەكەن وا بیربكاتەوە كە یەكێكە لە ئەولیا و پیاوچاكان و بەو هۆیەوە تووشی سەرسام بوون بەخۆبێت و تیابچێت, و شتێك بڵێت بەناوی خواوە بەبێ زانست وزانین و بەنەخۆشێك بڵێت: تۆ هیچت نییە ئیتر ئەو نەخۆشە واز لە زیكر و دوعا سوننەتیەكانیش بهێنێت.  

 بۆیە لەوەی كە باسمان كرد ئەوە دەردەكەوێت بۆمان كە نابێت خۆیەكلاكردنەوە و خۆتەرخان كردن بۆ روقیە و كردنی بە پیشە. 

وآخر دعوانا أن الحمــد لله رب العالميــن .


سەرچاوە : 

کتێبی : ڕوقیەى شەرعى ، لە نوسینى : الشيخ:  إبراهيم بن عبد الله المزروعي

 

سەردان: ٢,٤٣٩ بەش: ڕوقیەى شەرعى