ئایا لە چ تەمەنێکدا ڕۆژوو لە سەر کچان واجب دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە چ تەمەنێکدا ڕۆژوو لە سەر کچان واجب دەبێت؟

هەر كاتێك كچان گەشتنە تەمەنی تەكلیف ڕۆژوویان لەسەر پێویست دەبێت، یان بە تەواوی پانزەساڵ كە تەمەنی بالغ بوونە، یان بەدەرچوونی مووی عەورەتی، یان بەلەشگران بوونیان بە دابەزینی تۆواو، یان بەسوڕی مانگانە، یان بەسك پری، جا هەركاتیك ئەمانەی لێ‌ ڕوویدا، ئەوا پێویستە لە سەری ڕۆژوو بگرێت، ئەگەر تەمەنی دە ساڵیش بێت، چونكە زۆرینەی كچان لە دە یان یانزە ساڵی تەمەنیان سوڕی مانگانەیان بۆ دێت، كەچی ئەهل و كەس و كاری كەمتەرخەمی لێ‌ دەكەن و واگومان دەكەن كە منداڵە و ڕۆژووی پێویست ناكەنە سەریان كە ئەمەش هەلەیە لەلایەن كەس و كاریانەوە، كەوابوو ئەگەر كچ سوڕی مانگانەی بۆ هات، ئەوا ڕۆشتوەتە ڕیزی ئافرەتانەوە، و قەڵەمی كردنی تاوان و ئەنجامدانی پەرستشەكانی لەسەر دادەنرێت.

(عبدالله بن جبرين: فتاوى المراة المسلمة: ص 178).

سەردان: ٣,٢١٩ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو