ئایا غەیبەت كردن ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا غەیبەت كردن ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ؟

غەیبەتكردن ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، غەیبەتیش بریتیە لەوەی مرۆڤ باسی براكەی خۆی بكات بەشتێك كەوا پێی ناخۆشە، وە ئەمەش سەرپێچیە، لەبەر وتەی خوا ـ عز وجل ـ: [ ولا يَغتب بَعضُكُم بعضاً ] (الحجرات: 12)، واتە: لە پاشملە باسی یەكتری و ناوی یەكتری بەخراپە مەبەن.
بەهەمان شێوە قسەهێنان و قسەبردن و جوێن دان و درۆ هەموو ئەمانە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە، بەڵام سەرپێچین، پێویستە لێیان وریابین و لێیان دوور بكەوینەوە، ڕۆژووان و جگە لەویش، ئەم سەرپێچییانە ڕۆژوو دەڕووشێنی و پاداشتی كەم دەكاتەوە، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا : " من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل، فليس للهِ حاجه في أن يدعَ طعامه وشرابه " (رواه البخاري في صحيحه).
واتە: هەركەسێك واز لە وتەی درۆو كارپێكردنی و كاری خراپە نەهێنێ، ئەوە خوا پێویستی بەوە نیە كەواز لەخواردن و خواردنەوە بهێنێ.
وە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر : " الصيام جنة فإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفت ولا يصخب فإن سابَّهُ أحد أو قاتله فليقل إِني صائم " (متفق علیه)، واتە: ڕوژوو پارێزەرە لە ئاگری دۆزەخ، جا هەریەكێك لەئێوە ئەگەر بە ڕۆژوو بوو با كاری خراپەو هاوارو دەنگە دەنگ نەكات ئەگەر كەسێك جنێوی پێدا یان شەڕی لەگەڵدا كرد بابڵێ من بەڕۆژووم.