ڕۆژووانێك ڕشایەوە، پاشان بەشێك لە ڕشانەوەكەی خواردەوە و قووتدا، بەبێ هیچ مەبەستێك، ئایا حوكمی چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕۆژووانێك ڕشایەوە، پاشان بەشێك لە ڕشانەوەكەی خواردەوە و قووتدا، بەبێ هیچ مەبەستێك، ئایا حوكمی چیە ؟

ئەگەر بە ئەنقەست ڕشاوەتەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ بووەتەوە، وە ئەگەر ڕشانەوە زۆری پێهێناوە و بە ناچاری ڕشاوەتەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە، هەروەها بۆ قووتدانەوەكەشی ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە، مادام بە ئەنقەشست نەبووە.

 (اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 254)

  پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: (مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيْءُ وهو صائمٌ فَلَيْسَ عَلَيْهِ ْقَضَاء ، ومَنْ اسْتَقَاءَ فَلْيقْضِ ) صحيح الجامع: 6243.
واتە: هەر كەسێك ڕشانەوەی هات بەبێ‌ ویستی خۆی لەكاتێكدا كەبەڕۆژووبوو ڕۆژووەكەی دروستەو گێڕانەوەی ئەم ڕۆژووەی لەسەرنیە ، وە هەر كەسێك خۆی ڕشاندەوە بە ویستی خۆی (ئەم كەسە ڕۆژووەكەی شكاوەو) با بیگرێتەوە .