بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٦٥ کۆی سەردان: ٩٢٠٢٩٥
پرسیار لەوێنەدا
ئەو ماوەیەمان بۆ دیاری بكەن كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت، وە ئەوەی كە پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەكانی كردوویانە؟ 

كەمترین ماوە كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت سێ‌ ڕۆژە، هەرچەندە هەیە لە شوێن كەوتوان (التابعین) كە قورئانیان خەتم كردووە لە شەو و ڕۆژێكدا بە تایبەتی لە ڕەمەزاندا، بەڵام چاكتر وایە كە خەتم بكرێت لە سێ‌ ڕۆژدا، وە ئەگەر لە پێنج ڕۆژ یاخود شەش ڕۆژیشدا خەتمی كرد ئەوا هەر ئاسایی یە، وە ئەگەر لە مانگێكدا جارێك یاخود دووجار خەتمی كرد ئەوا ئاسایی یەو شتەكە فراوانە، گرنگ ئەوەیە كە ڕەمەزان تایبەتمەندێتی هەبێت لە قورئان خوێندندا.

(اللقاء الشهري، رقم: 8، ص88) لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى: م/ صلاح الدین عبدالكریم



سەردان: ٦٤٧ بەش: قورئانی پیرۆز

هۆكارەكانی لەدەستدانی تام و چێژ لە عیبادەتەكاندا چین،و چۆن بە شێوەیەكی كرداری چارەسەری بكەین؟حوکمی بەكارهێنانی بەخاخی ڕەبوو و تەنگە نەفەسی بۆ ڕۆژووان چیە؟