مانای وشەی ڕەمەزان چییە وە بۆچی ئەم ناوەی لێنراوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
مانای وشەی ڕەمەزان چییە وە بۆچی ئەم ناوەی لێنراوە؟

ووشەی ڕەمەزان لە زمانی عەرەبیدا لە (رَمض) هاتووە یاخود لە (الرمضا‌ء) هاتووە (رَمض) یانی شدە الحر (الرمضاء) واتە: شدەتی گەرمایی یا‌نی ئەو پەڕی گەرمایی یانی كە كاتێك لە دەشتدا بەردوو ئەو جۆرە شتانە سوور دەبێتەوە بە هۆی شدەتی تیشكی خۆر كاتێك كە لێی دەدات زەوی گەرم دەبێت‌و زۆر خاك‌و خۆڵ وای لێدێت كە گەرمدابێت بۆیە ئەو مانگە بە ڕەمەزان ناونراوە، جاران ناوی مانگەكان لە چییەوە نراون كە لە عەربیەوە نەقڵ كراوە لە كۆنەوە قەدەری ‌خوای پەروەردگار وابووە كە ئەو مانگەی كە بە ڕۆژووبوون تێیدا فەرز كرا قەدەری خوا وابووە كە ئەو مانگە گەرما‌یەو دنیا هەمووی گەرم دا هاتووە وە ناونرا بە مانگی ڕەمەزان [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ]  [البقرة:185] لەو مانگە دابوو كە خوا قورئانی دابەزاند وە ئەو مانگەش بوو كە خوای پەروەردگار كە ڕۆژووی تێدا فەرزكرد[فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ]  [البقرة:185] كەواتە دابەزینی قورئان‌وگرنگی فەرزبوونی ڕۆژوو كەوتە ئەو مانگەوە كە دنیا گەرمەو شدەتی خۆر لە زەوی دەدات بۆیە ناو نرا بە ڕەمەزان .

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٧,٤٣١ بەش: ڕۆژوو