ئایە زەکات لە خشڵی ئافرەتاندا هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە زەکات لە خشڵی ئافرەتاندا هەیە؟

زانایان یەکدەنگن لەسەر تێدا نەبوونی زەکات لە ئەڵماس و مرواری و یاقوت و ھەموو ئەو بەردانەی کە خاوەن بەھاو نرخ و رێزن ، ئەگەر نەبنە ماڵی بازرگانی، بەڵام بۆچونیان جیاوازە لەسەر خشڵی ژنان کە زێڕو زیو بێت بۆ:
١- زەکات واجبە لە زێڕو زیوو خشڵی ژنان بەبەڵگەی ئەم فەرموودانە:
(أتت النبي امرأتان في أيدهما أساور من ذهب ، فقال لهما رسول الله : أتحبان أن يسوركما الله يوم القيامة أساورمن نار؟ قالتا: لا قال: فأديا حق هذا الذي في أيديكما) مشكاة المصابيح:1809.حديث حسن(تمام المنة:361)
واتە: دوو ژن ھاتنە لای پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم وە لە دەستیاندا ھەبوو بازنەی زێڕ ، وە پێغەمبەر پێیانی فەرموو ئایا پێتان خۆشە خوای گەورە بازنی ئاگرتان لە دەست بکات لە ڕۆژی قیامەتدا ؟ وتیان: نەخێر . فەرمووی کەواتە ھەقی ئەوە بدەن کەلە دەستاندا ھەیە .
٢- زەکات واجب نیە لە زێڕو زیو خشڵی ژنان ، ھەرچەندێک بێت بەبەڵگەی:
أ- پرسیار کرا لە جابر کە یەکێکە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر – دەربارەی زەکاتی خشڵی ژنان ، لە وەڵامدا وتی واجب نیە زەکات تێدا أخرجه الشافعي:1/239.صحيح (الإرواء:3/295).
ب- عائیشە ڕەزای خوای لێ بێ منداڵی ھەتیوی براکەی لەلا بوون وخشڵیان ھەبوو ، بەڵام زەکاتی لێ دەر نەدەکرد . بڕوانە : (المُوَطأ)(20)
ج- عبد اللە ی کوڕی عمر زەکاتی خشڵی کچەکانی دەرنەدەکرد (المُوَطأ)1/245 وصححه ابن حزم:6/79.
بەڵام خطابی دەڵێت : ئەو ئایەتەی لە قورئاندا ھاتووە باسی زەکاتی زێڕو زیو دەکات خشڵی ژنانی جیا نەکردۆتەوە، وە ھەروەھا فەرموودەی پێغەمبەریش باس لەوە دەکات کە زەکاتی خشڵی ژنان واجبە.

وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٣,٦٨٥ بەش: زەکاتى زێڕ و زیو