حوكمى زه‌كات له‌ماره‌یى ئافره‌تاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى زه‌كات له‌ماره‌یى ئافره‌تاندا
پرسیار:

ئایا ماره‌یى پاشه‌كى (المُؤَخَّرَة)ى ئافره‌ت كه‌ له‌ لاى مێردى ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ (20) بیست مسقاڵ زیاتر بوو زه‌كاتى له‌سه‌ره‌؟ وه‌ له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌یه‌ یان ژنه‌كه‌؟وه‌ ئەگه‌ر زەکاتى تێدایە كه‌ى ده‌درێت؟ 

زه‌كات له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌یه‌، چونكه‌ ماڵى ئه‌وه‌، كاتێك ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى فه‌قیربوو زه‌كاتى له‌سه‌ر نیه‌. هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ (20) بیست مسقاڵه‌كه‌ى وه‌رگرت زه‌كاتى (1) ساڵى لێده‌رده‌كات.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين - رحمه الله - (18/30).

سەردان: ٨١٤ بەش: زەکاتى زێڕ و زیو