كەسێك مەسحی كردووە و پاش كۆتایی هاتنی ماوەی مەسحەكەی نوێژی پێوە كردووە ، ئایا حوكمی ئەم نوێژەی چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك مەسحی كردووە و پاش كۆتایی هاتنی ماوەی مەسحەكەی نوێژی پێوە كردووە ، ئایا حوكمی ئەم نوێژەی چیە ؟

ئەگەر مەسحەكەی پاش كۆتایی هاتنی ماوەكەی بووبێت ، ئیتر مەسحەكەی مەسحی ( مقیم ) بێت یان موسافیر ، ئەوا ئەو نوێژەی كە بەم دەستنوێژەوە كردوویەتی بەتاڵە ، چونكە دەستنوێژەكەی بەتاڵ بوەتەوە بەوەی كە ماوەی مەسحەكەی تەواو بووە ، وە پێویستە لەسەری كە سەر لەنوێ دەستنوێژێكی تەواوی تر بگرێت بەشۆردنی هەردوو پێی ، وە ئەو نوێژانەش دووبارە بكاتەوە كە بەو دەستنوێژەوە كردوویەتی ، كە مەسحی كردبوو دوای كۆتایی هاتنی ماوەی مەسحەكەی .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ١,٦١٥ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف