کەسێک مەسحى لەسەر پێڵاوەکانى کرد و پاشان پێڵاوەکانى داکەند ئایا مەسحەکەى دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک مەسحى لەسەر پێڵاوەکانى کرد و پاشان پێڵاوەکانى داکەند ئایا مەسحەکەى دروستە؟
پرسیار:

پیاوێك یەكەم جار لەسەر پێڵاوەكانی ( قۆندەرەكانی ) مەسحی كردووە ، بەڵام بۆ جاری دووەم پێڵاوەكانی داكەند و تەنها مەسحی لەسەر گۆرەویەكانیدا كرد ، ئایا مەسحەكەی دروستە ؟ یان دەبێت پێكانی بشوات ؟

ئەمە جیاوازی تێدایە ، و بۆچوونی زانایان جیاوازە تیایدا هەندێكیان وادەبینن كە ئەگەر مەسحی لەسەر یەكێك لەدوو خوففەكە كردبێت خوفی سەرەوە بێت یان ژێرەوە ، ئەوا حوكمی مەسحەكە پەیوەست دەبێت بەوەی كە مەسحی لەسەر كردووە و دووەمیان ناگرێتەوە ، وە هەندێكی تریان وادەبینن كە دروستە مەسح لەسەر دووەمیشیان بكرێت تاكو ماوەی مەسحەكەی مابێت ، بۆ نممونە : ئەگەر مەسحی لەسەر پێڵاوەكانیدا پاشان پێڵاوەكەی داكەند ، ویستی دەستنوێژ بگرێتەوە ، ئەوا بۆی هەیە مەسح لەسەر گۆرەوییەكانی بكات لەسەر بۆچوونی ڕاست و هەڵبژاردە ، هەروەك چۆن ئەگەر مەسح لەسەر گۆرەوییەكانی بكات پاشان گۆرەوییەكی تری كرد بەسەریدا یان پێڵاوی لە پێ كرد و مەسحی لەسەر ئەوەی سەرەوەدا كرد ، ئەوا ئەمەش دروستە لەسەر بۆچوونی ڕاست و هەڵبژاردە مادام ماوەی مەسحەكەی ماوە ، بەڵام ماوەی مەسحی یەكەمیان حیساب دەكرێت نەوەك دووەمیان .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٣,١٧٠ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف