كەسانێك دەست بەسەر سەر و ژێری خوففەكە دەهێنن !! حوكمی ئەم مەسحكردنەی ئەمانە چیە ؟ و حوكمی نوێژەكانیان چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسانێك دەست بەسەر سەر و ژێری خوففەكە دەهێنن !! حوكمی ئەم مەسحكردنەی ئەمانە چیە ؟ و حوكمی نوێژەكانیان چیە ؟

 نوێژەكانیان دروستە و دەستنوێژەكەیشیان دروستە ، بەڵام ئاگادار دەكرێنەوە لەوەی كە مەسحی ژێری خوفف لەسوننەتدا نیە ، چونكە لە پەرتوكەكانی سوننەت ( السنن ) دا هاتووە لە فەرموودەی ( علی ) كوڕی ( أبو طالب ) ڕەزاى خواى لێ بێ كە فەرموویەتی : ئەگەر ئایین بەڕا و بۆچوون ، یان بەعەقل بێت ئەوا بەشی ژێرەوەی خوفف لە پێشترە بە مەسحكردن لە بەشی سەرەوەی ، و بەڕاستی پێغەمبەری خودام بینی دەستی بەسەر بەشی سەرەوەی خوففەكاندا هێنا . ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە دروست و شەرعی ئەوەیە كە تەنها دەست بەسەری خوففەكاندا بهێنرێت .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ١,٦٤٨ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف