بۆ لە پێکردنى گۆرەى یان خوف کە مەسحى لەسەر دەکەى ئایا نیەت واجبە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ لە پێکردنى گۆرەى یان خوف کە مەسحى لەسەر دەکەى ئایا نیەت واجبە؟
پرسیار:

ئایا نیەت واجبە ؟ بەواتای ئەوەی كە كەسێك كاتێك گۆرەوی یان پێڵاو لەپێ دەكات نیەتی ئەوەی هەبێت كە دەستی بەسەردا دەهێنێت ، وە هەروەها نیەتی ئەوەی هەبێت كە دەست بەسەردا هێنانەكە دەست بەسەردا هێنانی كەسێكە كە لە ماڵەكەی خۆیدایە ( المقیم ) ، یان هی موسافیرە ، ئایا ئەمە واجب نیە ؟

نیەت لێرەدا واجب نیە ، چونكە ئەمە كارێكە حوكمەكەی لەشەرعدا تەنها پەیوەست كراوە بە هەبوونیەوە و پێویستی بەنیەت نیە ، و وەكو ئەوە وایە كراسێكی لەبەر كردبێت ، بۆیە مەرج نیە كاتێك خوففەكان لەپێ دەكات نیەتی ئەوەی هەبێت كە دەستیان بەسەردا دێنێت ، هەروەها نیەتی ماوەی دەست بەسەردا هێنانەكە مەرج نیە ، چونكە ئەگەر موسافیر بوو ئەوا سێ‌ شەوو سێ‌ ڕۆژ بۆی هەیە دەست بەسەریاندا بهێنێت ، نیەتی هەبێت یان نەبێت ، وە ئەگەر كەسێك بوو لە ماڵەكەی خۆیدا واتە : ( المقیم ) بوو ئەوا شەو و ڕۆژێك دەست دەهێنێت بەسەریاندا و نیەتی هەبێت یان نەبێت .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٣,٠٠٧ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف