حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەوی چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەوی چیە ؟

مەبەست لە خوف ئەوەیە كە دەكرێتە پێ‌ و لە پێست و هاوشێوەكانی دروست دەكرێت ، و مەبەست لە گۆرەوی ئەوەیە كە دەكرێتە پێ‌ و لە لۆكە و هاوشێوەكانی دروست دەكرێت ، وە پێشی دەووترێت ( الشراب ) .
حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەوی
دەستهێنان بەسەریاندا لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا هاتووە و سەلمێنراوە ، بۆیە دەستهێنان بەسەریاندا باشترە لە داكەندنیان بە بەراوردكردنی لە گەڵ پێ‌ شۆردندا ، وە بەڵگەی ئەوەش فەرموودەكەی ( المغیرة ) ەی كوڕی ( شعبة ) ەیە ڕەزاى خواى لێ بێ كە لە پێغەمبەری خواوە دەیگێڕێتەوە كە : پێغەمبەری خوا دەست نوێژی گرت ، ( المغیرة ) دەڵێت : دانەویمەوە بۆ ئەوەی خوفەكانی داكەنم پێغەمبەر فەرمووی : وازیان لێ بێنە ، چونكە من بەدەست نوێژەوە لە پێم كردوون ، و دەستی بە سەریاندا هێنا . متفق عليه
وە دروستی دەستهێنان بەسەر خوففدا لە قورئان و لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا جێگیرە :
لـە قورئـاندا : لـە ئـەو ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە كە خوای گەورە دەفەرمووێت : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ] ( سورة المائدة : 6 ) ، چونكە لەم بەشەی ئایەتەكە كە ووشەی [ أَرْجُلَكُمْ ] دوو خوێندنەوەی حەوتی هەیە لە پێغەمبەری خواوە یەكێكیان : [ أَرْجُلَكُمْ ] بە ( منصوب ) ی كە ( عطف ) كراوەتە سەر ووشەی [ وُجُوهَكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەشۆرین .
دووەمیشیان : [ أَرْجُلِكُمْ ] بە ( مجرور ) ی كە ( عطف ) كراوەتە سەر ووشەی [ ِرُؤُوسِكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەستیان بەسەردا دەهێنرێت .
وە ئەوەی ئاشكرایە ( پێكان ) بشۆرێت یان دەستی بەسەردا بهێنرێت هەردووكیان هـــەر سوننەتن ، چونكە پێغەمبەر ئەگەر پێكانی ڕووت ببایە ( واتە هیچی لە پێ نەبووبێت ) ئەوا دەیشۆردن ، و ئەگەر داپۆشراوبایەن بە خوففەكان ئەو كاتە دەستی بەسەردا دەهێنان .
بەڵام بەڵگەی سوننەت لەسەر ئەوە ئەوەیە كە لەم بارەیەوە لەسوننەتدا بە شێوەیەكی ( متواتر ) هاتووە لە پێغەمبەری خواوە پێشەوا ( أحمد ) خوای لێ ڕازی بێت دەفـەرمووێت : هیچ شتێك لە دڵمدا نیـە دەربـارەی دەستهێنان ( المسح ) چونكە چل فەرموودەی پێغەمبەری خوا و هاوەڵانی لەسەرە ، وە ئەوەی لەم بارەیەوە باس دەكرێت هونراوەی ووتەی شاعیرە كە دەڵێت :
مـما تواتر : حديث من كذب ومـن بنـى لله بيتا وأحتسب
وروؤيـة شفاعــة والحوض ومسـح خفين وهـذى بعض
ئەمە بەڵگەی دەستهێنان بوو لەقورئان و لەسوننەتی پێغەمبەری خوا .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٣٠٧ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف