ئەگەر موسافیر گەیشتەوە ماڵى خۆى ، ئایا لەم بارەدا حیسابی ماوەى مەسحەکەى چۆن دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر موسافیر گەیشتەوە ماڵى خۆى ، ئایا لەم بارەدا حیسابی ماوەى مەسحەکەى چۆن دەبێت؟
پرسیار:

ئەگەر موسافیر گەیشتەوە شوێن و مەنزڵگای خۆی كە تێیدا نیشتەجێە ، و لە كاتی سەفەرەكیدا دەستی هێنابێت بە سەر خوفەكانیدا ، ئایا لەم بارەدا حیسابی ماوەكەی چۆن دەبێت ؟

ئەگەر كەسێك لە كاتێكدا كە نیشتەجێ‌ بوو ( المقیم ) ـە ، پاشان سەفەری كرد ئەو كاتە دەست هێنانی موسافیر تەواو دەكات لەسەر بۆچونی هەڵبژاردە و دروست ، وە ئەگەر موسافیربوو پاشان گەڕایەوە ئەو كاتە دەستهێنانی ( المقیم ) تەواو دەكات ، ئەمە بۆچوونی هەڵبژاردەیە و هەندێك لەزانایانیش دەڵێن : 

ئەگەر لە شوێنەكەی خۆیدا دەستی هێنابوو بەسەر خوفەكانیدا پاشان سەفەری كرد ئەو كاتە دەست هێنانی ( المقیم ) تەواو دەكات ، بەڵام ووتەی هەڵبژاردە ئەوەیە كە لەسەرەتادا ووتمان ، چونكە ئەم پیاوە هەندێك لەماوەی دەست سڕینەكەی مابوو پێش ئەوەی سەفەربكات و سەفەری كرد ، بۆیە ئەوەی لەسەر ساغ دەبێتەوە كە یەكێكە لەو موسافیرانەی كە بۆیان هەیە سێ ڕۆژ دەست بە سەر خوفەكانیدا بێنێت .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ١,٥٥٩ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف