ئایا مەرجە ئەو شتەی کە لە پێی دەكەیت ومەسحى لەسەر دەکەیت شوێنی فەرز لە پێدا بشارێتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مەرجە ئەو شتەی کە لە پێی دەكەیت ومەسحى لەسەر دەکەیت شوێنی فەرز لە پێدا بشارێتەوە ؟

 ئەم مەرجە ڕاست و دروست نیە ، چونكە بەڵگەی لەسەر نیە ، و تاكو پێی بووترێت خوف یان گۆرەوی دروستە دەستی بەسەردا بهێنرێت ، چونكە لە سوننەتدا دەستهێنان بەسەر خوففەكان بە شێوەیەكی ڕەها( مطلق ) هاتووە ، و هیچ كەس بۆی نیە بەندی ( تقید ) بكات مەگەر دەقێكی شەرعی یان ڕێسایەكی شەرعی ( قاعدة شرعیة ) پێ بێت بەندی ( تقید ) پێ ڕوون بێتەوە ، وە لەسەر ئەم بنەمایە دروستە دەست بهێنرێت بەسەر خوفی دڕاودا ، و هەروەها دروستە دەست بەسەر خوفی تەنكدا بهێنرێت ، چونكە مەبەست لە ( خوفف ) دا پۆشین ـ داپۆشینی پێست ـ نیە بەڵكو مەبەست ئەوەیە كە پێ گەرم بكاتەوە و سوود بەخشیش بێت ـ وە ڕوخسەتی دەستهێنان بەسەر خوففەكان لەبەر ئەوەیە كە داكەندنیان ناڕەحەتی دروست دەكات ( مشقة ) و ئەمەش هیچ جیاوازییەكی تێدانیە لە نێوان گۆرەوی تەنك و ئەستور و گۆرەوی ساغ و دڕاودا ، گرنگ ئەوەیە دەستی بەسەردا بهێنێت تاكو پێی بووترێت خوف و ناوی خوفی لەسەر مابێت .


شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ١,٦٦١ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف