ئەگەر مەسح كردن لەسەر گۆرەوى تەنها لەوەرزى زستاندا بكرێت تاوانبار نابیت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر مەسح كردن لەسەر گۆرەوى تەنها لەوەرزى زستاندا بكرێت تاوانبار نابیت

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
مەسح كردن لەسەر گۆرەوى دروستە چ لە زستان یان لە هاویندا لە حەدیسى (المغیرة) ى كوڕى (شعبة) هاتووە:أن رسول الله توضأ ومسح على الجوربين والنعلين رواه أحمد والطحاوي وابن ماجه والترمذي وقال حديث حسن صحيح.
واتە: پێغەمبەرى خوا دەستنوێژى هەڵگرتووە و مەسحى كردووە لەسەر گۆرەوییەكانى و نەعلەكانى.
جا هەركەسێك وابزانێت (مەسح) لەسەر گۆرەوى تەنها بۆ وەرزى زستانە ئەوە هەڵە تێگەشتووە چونكە تایبەت نییە بە هیچیانەوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,١٢٨ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف