ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ هۆی كاره‌ساتێكه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ خاوەن قەرزەکان دەتوانن سجنى بکەن و داواى حەقى خۆیان بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ هۆی كاره‌ساتێكه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ خاوەن قەرزەکان دەتوانن سجنى بکەن و داواى حەقى خۆیان بکەن؟

قه‌رزاری به‌ هۆی كاره‌ساته‌وه‌ :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ هۆی كاره‌ساتێكه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌ سه‌ر موسڵمانان هاوكاری بكه‌ن و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بژێرێت كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ .
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ : ((أُصِيبَ رَجُلٌ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) فِي ثِمَارٍ ابْتَاعَهَا فَكَثُرَ دَيْنُهُ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : تَصَدَّقُوا عَلَيْهِ ، فَتَصَدَّقَ النَّاسُ عَلَيْهِ فَلَمْ يَبْلُغْ ذَلِكَ وَفَاءَ دَيْنِهِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) لِغُرَمَائِهِ : خُذُوا مَا وَجَدْتُمْ وَلَيْسَ لَكُمْ إِلاَّ ذَلِكَ)) صحيح مسلم رقم : (1556)
واته‌ : پیاوێك له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) كاره‌ساتێك هات به‌ سه‌ریدا له‌ كڕینی به‌روبوومێكدا بۆیه‌ قه‌رزێكی زۆری كه‌وته‌ سه‌ر ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : خێر و صه‌ده‌قه‌ی پێ بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن ، جا خه‌ڵك خێریان پێ كرد و هاوكاریان كرد به‌ڵام ئه‌و خێره‌ به‌شی قه‌رزه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی نه‌كرد ، دوای ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌كانی فه‌رموو : ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یبینن بیبه‌ن و جگه‌ له‌مه‌ش هیچی ترتان بۆ نییه‌ .
قال النووي : (فِيهِ : التَّعَاوُن عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى ، وَمُوَاسَاة الْمُحْتَاج وَمَنْ عَلَيْهِ دَيْن ، وَالْحَثُّ عَلَى الصَّدَقَة عَلَيْهِ ، وَأَنَّ الْمُعْسِر لَا تَحِلُّ مُطَالَبَته وَلَا مُلَازَمَته وَلَا سِجْنه ... وَفِيهِ أَنْ يُسَلِّم إِلَى الْغُرَمَاء جَمِيع مَال الْمُفْلِس مَا لَمْ يَقْضِ دَيْنهمْ ، وَلَا يَتْرُك لِلْمُفْلِسِ سِوَى ثِيَابه وَنَحْوهَا) شرح صحيح مسلم : (10 / 217 ـ 218) .
واته‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ :
یەکەم : ده‌بێت هاوكاری یه‌كتر بكرێت له‌ سه‌ر چاكه‌كاری و خۆپارێزی كردن له‌ تاوان و خراپه‌كاری .
دووەم :  وه‌ ده‌بێت هاوكاری و یارمه‌تی نه‌دار و قه‌رزار بكرێت و هاندانیشی تێدایه‌ بۆ به‌خشین و صه‌ده‌قه‌ كردن به‌ نه‌دار و قه‌رزار .
سێیەم : هه‌روه‌ها قه‌رزاری نه‌دار و بێتوانا دروست و حه‌ڵاڵ نییه‌ داوای قه‌رزی لێبكرێته‌وه‌ و به‌ دوای بكه‌وێت و به‌ند و سجنی بكه‌یت .
چوارەم : وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تێدایه‌ : كه‌ هه‌موو ماڵ و سامانێكی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هیچی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ (موفڵس) ده‌درێته‌ ده‌ست خاوه‌ن قه‌رزه‌كان تاوه‌كو قه‌رزیان به‌ سه‌ریه‌وه‌ مابێت و هیچیشی بۆ به‌ جێناهێڵن جگه‌ له‌ جلوبەر‌گ و هاوه‌شێوه‌كانی نه‌بێت له‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان .

سەردان: ٨٧٦ بەش: قەرز و قەرزارى