کەسێک دەستى برینی پێوەیە چۆن دەست نوێژ بشوات؟ تەنها مەسحى بکات یان تەیەموم بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک دەستى برینی پێوەیە چۆن دەست نوێژ بشوات؟ تەنها مەسحى بکات یان تەیەموم بکات؟

لەحاڵەتی بوونی برین لە بەشێک لەلاشەدا ، ئەو برینە یان بەدەرەوەیە و هیچی لێ نەبەستراوە ، وە یاخود بەشتێک پێچراوە .
جا ئەگەر بەشتێک پێچرا بوو ، ئەوا بەشە ساغەکەی دەشوات پاشان بەدەستێکی تەڕ ئەو جێگەیە مەسح دەکات کەپێچراوە ، و پێویست بەتەیەموم کردن ناکات .
جا چەند فەرموودەیەک لەبارەی مەسح کردن لەسەر جێگەی بەستراو و شکاو هاتووە بەڵام هەموویان زەعیفن ، بەڵام لە عبد الله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما سابت بووە کە مەسحی کردووە.

ئیمامی الْبَيْهَقِيُّ دەڵێت:
لەم بارەیەوە هیچ شتێک لەپێغەمبەرەوە سابت نەبووە . . .
ئەوەی هەیە بۆچوونی تابیعیەکان و ئەوانەی دوای ئەوانە ، وەهەروەها لە عبد الله ی کوڕی عومەرەوە رضي الله عنهما سابت بووە کە دەسنوێژی گرتووە لەکاتێکدا دەستی پێچرا بوو ، وە مەسحی لەسەر کردووە وەهەروەها مەسحی ئەو پەڕۆیەیی کردوە کەپێی پێ چابوو و باقیەکەشی کە ساغ بووە شوشتوویەتی .
جا ئیمامی الْبَيْهَقِيُّ دەڵێت : ئەم کاره لە ابْن عُمَرەوە سەحیحە و سابت بووە لێوەی .المجموع" (2/368) .

جا گەر برینەکە بەدەرەوە بوو و نەبەسترابوو ، ئەوا گەر گونجا واجبە بەئاو بشۆردرێت ، خۆ ئەگەر شوشتن زیانی پێ دەگەیاند ، ودەیتوانی مەسحی بکات ، ئەوا مەسحی دەکات ، خۆ گەر نەدەتوانرا مەسحیش بکرێت ، ئەوا لێی دەگەڕێ و نەدەیشوات و نەمەسحیشی دەکات ، بەڵام دوای ئەوەی کەدەسنوێێژەکەی تەواو دەکات ، تەیەموم دەکات .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
زانایان دەڵێن : ئەو برینە یان بەدەرەوەیە و هیچی لێ نەبەستراوە ، وەیاخود بەشتێک پێچراوە .
گەر برینەکە بەدەرەوە بوو و نەبەسترابوو ، ئەوا واجبە بەئاو بشۆردرێت ، خۆ ئەگەر نەتوانرا بەئاو بشۆردرێت ، ئەوا مەسحی برینەکە دەکا ، وەگەر مەسحیش نەتوانرا ئەوا تەیەموم دەکات ، بەو تەرتیبەیە کەباس کرا .

وە ئەگەر برینەکە بەدەرەوە نەبوو و بەسترابوو ئەوا هیچ شتێکی بۆ نابێت جگە مەسح کردن نەبێت ، خۆ ئەگەر مەسحەکەش زیانی پێ دەگەیاند ئەوا تەیەموم دەکات ، ئەمە زانایان باسیان لێوە کردووە . "الشرح الممتع" (1/169) :

وە الشيخ ابن باز رحمه الله دەڵێت :
گەر پێچرابوو ، ئەوا مەسحی لەسەر دەکات ، خۆ ئەگەر بەدەرەوە بوو ئەوا تەیەمومی بۆ دەکات .
فتاوى ابن باز (10/118) .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ صالح الفوزان حفظه الله :
دوای ئەوەی دکتۆر فەحسم بۆ دەکات خوێنم بەردەبێت هەر بۆیە دکتۆر بەلۆکە بۆم دەپێچێت ، گەر لای ببەم خوێنی بەردەبێت و تاوەکو شەو ناوەستێەوە ، جا ئەو لۆکەیە بەدەسمەوە دەمێنێتەوە تاوەکو شەو ، پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا دروستە بۆم مەسح لەسەر ئەو لۆکەیە بکەم لەکاتێکدا ئەو لۆکەیە بەدەس نوێژەوە دانانرێت بەڵکو هەندێ جار کاتێ دادەنرێ خوێنی پێوەیە ، ئایا چۆن مەسح بکەم ؟

ئەو لۆکەیە لامەبە کەبرینەکەت پێ پێچاوە ، بەتایبەت ئەگەر لابردنی زیانت پێ دەکەیەنێت و خوێنت بەر دەبێت ، دروست نی بۆت لەم حاڵەتەدا لای ببەی ؛ چونکە دەبێتە مەترسی وزیان گەیاندن پێت ، چۆن بەستراوە ئاوها لێی گەڕێ ، کاتێ دەس نوێژت گرت ئەو بەشەت بشۆ کە هیچی لێ نەپێچراوە ، بەڵام ئەو بەشەی کە پێچراوە ئەوا تەنها بەدەستێکی تەڕ مەسحی لەسەر دەکەیت ، ئەوەندەت بەسە هەر چەند چەند ڕۆژێکیش بخایەنێت ، وەمەرجیش نی یە بەدەس نوێژەوە پێچابێتت ( لەسەر بۆچوونی ڕاست و تەواوی زانایان) ، جا هیچ زیانێکی نی یە لەژێرەوە خوێنی پێوە بێت و یاخود برین بێت .‏
کەواتە : هیچ کێشەیەکی تێدا نی یە گەر ئەو برین ئەو لۆکەیە بەبرینەکەتەوە بمێنێتەوە ، بەڵکو پێویستە بمێنێتەوە گەر پێویست بوو ، وەکاتێک دەس نوێژ دەگریت دیوی دەرەوەی مەسح دەکەیت ‏.
" المنتقى من فتاوى الشيخ الفوزان " ( 5 / 15 ) .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٤٠٢ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف