چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

ئەوانەى کە حەرامن مارە بکرێن برتین لە :
دایكتان واته‌: دایكی خۆتان و دایكی باوك و دایكی دایکیش دەگرێتەوە .
هەروەها كچەكانتان : كە ئەمانە دەگرێتەوە : كچانی كوڕەكانـ ( كوڕەزا ) ـتان ، ئەوانەش كەلەوانەوە شۆڕدەبنەوە ، و خوشكەكانتان چ لەباوكەوە بێت یان لەدایكەوە
و هەروەها پورەكانتان ( میمكەكانتان ) لەباوكەوە : خوشكی باوك و باپیرتان ، هەروەها پورەكانتان ( میمكەكانتان ) لە دایكەوە : خوشكی دایك و داپیرەتان
هەروەها كچانی برازا و خوشكەزاتان : كە منداڵەكانیشیان دەگرێتەوە
و ئەو دایكانەتان كە شیریان پێداون . (دایكی شیریتان)
و خوشكانتان لە شیرپێدانەوە ـ که‌ پێکه‌وه‌ شیرتان له‌ ئافره‌تێك خواردبێت ، وە پەیامبەری خواش بە شیرپێدان هاوشێوەی ئەوانەی حەرامكردوە كە بەهۆی ڕەچەڵەكەوە حەرامكراون ـ
هەروەها دایكی خێزانەكانتان (خه‌سووتان) ئەگەرچی چووبێتنە لای خێزانەكانتان و یان نەچوبێتنە لایان
و كچی ژنەكانتان كە لەپیاوی ترن كە زۆربەیجار لەماڵی ئێوە و لەژێر سەرپەرەشتی ئێوە بەخێودەكرێن ، ئەوانەش قەدەغەن لەسەرتان ئەگەر خۆشتان بەخێوتان نەكردبێت ، بەڵام بەمەرجێ چووبێتنە لای دایكیان ، بەڵام ئەگەر نەچووبێتە لای دایكیان و تەڵاقیانتان دابێت ، یان پێش چوونە لایان مردبێتن ئەوا تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر كچەكانیان مارەبكەن
هەروەها خوای پەروەردگار خواستنی ژنی كوڕەكانتانى (واته‌: بووك) لەسەر قەدەغەكردوون ، ئەو كوڕانەی كە لەپشتی خۆتانن ، و ئەو كوڕانەشتان كە دراونەتەپاڵیان لە شیرپێدانەوە .
وە ئەم قەدەغەكردنەش بە مارەكردن و بەبەستنی گرێبەندی هاوسەرگیریانە لەگەڵیاندا ، كوڕەكەتان چوبێتە لای یان نەچوبێت .
وە هەروەها ئەوەی لەسەر قەدەغەكردوون كە لەیەك كاتدا دوو خوشك لەگەڵ یەكدا كۆبكەنەوە ـ خوشكی دایك و باوكی بن یان خوشكی شیری ـ جگە لەو حاڵەتانەی كە لە ڕابردودا لە سەردەمی نەفامی رویداوە و تێپەڕیوە .
هەروەها دروست نیە وقەدەغەیە لە یەك كاتدا ژنێك و پور ( میمك ) ـەكەی لە باوكەوە یان لە دایكەوە كۆبكاتەوە بەخواستنیان هەروەكو لە سوننەتدا هاتووە .
بێ‌گومان خوای پەروەردگار لێبوردەیە بەرامبەر تاوانباران ئەگەر تەوبەیان بكەن ، و بەڕەحم و بە بەزەییە بەرامبەریان ، وە كارێكیان پێ‌ ناسپێرێت كە لە توانایاندا نەبێت .
ئەمەش بە بەڵگەى ئەم ئایەتە کە خوای پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێ :
(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا (23)) سورة النساء

سود وەرگیراوە لە تەفسیرى المیسر بە کوردی

سەردان: ٧,٣٨٣ بەش: ژنهێنان و خێزان