ئایا زەواج لە نێوان كچێكى موسڵمان و كوڕێكى مەسیحى دا حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا زەواج لە نێوان كچێكى موسڵمان و كوڕێكى مەسیحى دا حەرامە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

مێرد كردنى كچى موسڵمان بە كوڕى مەسیحى دروست نیە یەكەم لەبەر ئەوەى ژنهێنان لێیان بەڵگەى لەسەرە كە خواى گەورە دەفەرموێ: [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ ] وە لەبەر ئەوەى ژنان زۆر جار دێنە سەر ئاینى پیاوەكانیان وەكاتێ ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئەمەى حەڵاڵ كردووە حیكمەتى ئوەشى تیادایە هەندێك دیوار و بەربەست لە نێوان ئەهلى كیتاب و موسڵماناندا هەن نەمێنێت چونكە بە هۆى ژن لێ مارە كردنیان تێكەڵاوى و نزیكبوونەوە خێزانەكان ڕوو دەدات ئەمەش ئوسلوبێكە لە ئوسلوبەكانى بانگ كردنیان بۆ ڕێنمایى و دینى خوا بەڵام ژن پێدانیان دەبێتە هۆى لەناوچوونى ئەو كچە و ئەگەرى هەڵگەڕانەوەى ئەو كچە وەك وتمان ئافرەتان شوێنكەوتەى پیاوەكانیانن زۆر جار جا هەر پیاوێ ترسا شوێنى ژنە مەسیحیەكەى بكەوێت مەكروهە یان دروست نیە بۆى ئەو كارە بكات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٧٢٨ بەش: ژنهێنان و خێزان