بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧١١ کۆی سەردان: ٨٧٧٢٣٠
پرسیار لەوێنەدا
خێزانەكەم بەرنامە و مەنهەجى (سەلەف)ى پێ قەبوڵ نیە چى لەگەڵدا بكەم ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
پێشەكى داواكارم لە خواى گەورە ڕێبازى سەلەف بە هەموومان ببەخشێ و لەسەرى بمانهێڵێتەوە ناكو مردنمان وە بەتایبەت خێزانى بەڕێزتان. بۆ وەڵامى پرسیارەكەى بەڕێزت ئەڵێم ئەگەر خێزانت موسڵمان بێت واتە بیروباوەڕى و كردەوەى دژ بە ئیسلامى نەبێت كە ئاینى پیرۆزى ئیسلام بچێتە دەرەوە ئەبێت ئارام بگریت و بەردەوام ئامۆژگارى چاكەى بكەیت وە پێویستە لەسەر بەڕێزت هەموومەرجەكانى ئامۆژگارى كردن بگریتە بەر بەتایبەت زانستبوون و نەرم و نیانى و ئارامگرتن لەوانەیە ئەمڕۆ نەیەتە بارى قەناعەت سبەینێ یان ماوەیەكى تر خۆى ئاشنا بێت و زانست پەیدا بكات بەهەر حاڵ (لەبەر ئەوەى) بێ دین نەبێت و لە ئیسلام دەرنەچێ پێویستە بەئارام بیت بەڵام خۆت و منداڵەكانت بە ژیرییەوە لە بیرو بۆچونەكانى خێزانت كە دژ بەمەنهەجى دروستى سەلەفین بپارێزە بەڵگە لەسەر ئەمانەى ووتمان ئەمانەى خوارەوەیە:
خواى گەورە دەفەرموێ: {..... وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ} (3) سورة العصر
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم: (الدين النصيحة قلنا لمن قال لله ولكتابه و لرسوله ولائمة المسلمين وعامتهم) رواه مسلم
وە خواى گەورە دەفەرموێ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا } (6) سورة التحريم
وە دەفەرموێ: {ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ} (125) سورة النحل
وەزانایان كۆڕان لەسەر ئەوەى دروست نیە پیاو ئافرەتى بتپەرست و بێ دین و لەدین دەرچوو و گاپەرست و خاوەن بیرو باوەڕى كۆمۆنیستى مارە بكات بەبەڵگەى ئەم ئایەتە
{وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللّهُ يَدْعُوَ إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ} (221) سورة البقرة
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٣٦٣ بەش: ژنهێنان و خێزان

تەقوا و لەخوا ترسان بریتیە لە چی ؟ زانیاریمان پێ بدەن لەسەر پلەکانی تەقوامن دووگیانم نازانم خواى گەورە كوڕم ئەداتێ یان كچ داواتان لێ دەكەم دوو ناوى شەرعیم بۆ بنێرن