تەقوا و لەخوا ترسان بریتیە لە چی ؟ زانیاریمان پێ بدەن لەسەر پلەکانی تەقوا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەقوا و لەخوا ترسان بریتیە لە چی ؟ زانیاریمان پێ بدەن لەسەر پلەکانی تەقوا

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بەڵێ ، تەقوا و لەخوا ترسان بریتیە لەوەی مرۆڤ پارێزەرێک بۆخۆی دابنێت لە سزای خوای پەوەردگار ، وە ئەمەش بە ئەوە دەبێت کە هەڵبستێت بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی خوای پەروەردگار فەرمانی پێ کردووە لەسەر زانست و بەچاو ڕۆشنی ، وە هەوەها واز بهێنێت لە لەئەو کارانەی خوا ڕێگری لێکردووین لەسەر زانست و بەچاو ڕۆشنی .
سەبارەت بە پلەکانی تەقوا ئەویش دەگۆڕێت بەگۆڕانی ئەو کارانەی کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات وە ئەو کارانەشی لێی دوردەکەوێتەوە ، هەتاوەکو مرۆڤ بەهێز بێت لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی گوێڕایەڵی خوای پەروەردگاری تیایە ئەوە لە خوا ترسان و تەقواکەی زیاترە ، وە هەتاوەکو مرۆڤ دوربێت لە ئەو کارانەی خوا حەرامی کردووە ئەوە لە خوا ترسان و تەقواکەی زیاترە ، هەر بۆیە لەهەموو کەس لەخوا ترس لە ناو دروستکراوەکانی خوادا بریتیە لە محمد ، هەروەکو دەفەرمووێت : (إنی لأخشاکم لله و أتقاکم له) ئەوەمەش لەبەر ئەوەی چونکە پێغەمبەری خوا لە هەموو کەس زیاتر هەستاوە بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا وە لەهەموو کەسیش زیاتر دوورە لە حەرامکراوەکانی خوای پەوەردگارەوە.
..............................
سەرچاوە : سلسلة الفتاوى نور على الدرب الشریط رقم : ٣٦٢ ( التوبة والرقائق )

محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٤,٦٢٤ بەش: تەزکیەى نەفس