ئەگەر كچ لە شەوى گواستنەوەى دا خوێنى نەبینى ئایا ماناى وایە ئەوە كچ نى یە و ژنە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كچ لە شەوى گواستنەوەى دا خوێنى نەبینى ئایا ماناى وایە ئەوە كچ نى یە و ژنە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

براى بەڕێزمان: نە شەریعەت و نە زانست ئەوەیان بە مەرج نەزانیوە كە كچ لە ڕۆژى گواستنەوەیدا دەبێت خوێنى هەبێت، چونكە لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان دەریان خستوە كە هەندێك كچان هەن خوێنیان نابێت لەو شەوەدا، بۆیە بە ڕاى شەریعەت و زانستیش ئەو جۆرە ئافرەتانە تاوانیان نى یە، بەڵام داب و نەریتى كۆمەڵایەتى یە كە ستەم دەكات لەو جۆرە كچانە یان ئاستى ڕۆشنبیرى مێردەكەى.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٧٩٠ بەش: ژنهێنان و خێزان