لەنێوان ژن و مێردا چی حەڵاڵە و چی حەرامە؟ گرنگترین ئەو خاڵانە چیە بۆ ژیانى هاوسەرگیرى گرنگە ژن و مێرد بیزانن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەنێوان ژن و مێردا چی حەڵاڵە و چی حەرامە؟ گرنگترین ئەو خاڵانە چیە بۆ ژیانى هاوسەرگیرى گرنگە ژن و مێرد بیزانن؟

ئەم خاڵانەى خوارەوە کورتەى کتێبى (آداب الزفاف)ى زاناى پایەبەرز شێخ محمد ناصر الدين الألباني یه رحمه الله کە گرنگە هەموو ژن و مێردێک ئەم حوکم و ئادابانە بزانن :

1- گاڵتە کردن وچاکە کردن لەگەڵ خێزاندا لەکاتی جوت بوون لەگەڵی :
سونەتە و باش وایە پێش ئەوەی پیاو بچێتە لای خێزانی شتێکی بداتێ ، وەک چای وشیر وهاوشێوەکانی .

2- دانانی دەس لەسەر سەری خێزان ودوعا کردن بۆی :
باش وایە لەکاتی چونە لای خێزان دەست لەسەر نێو چەوانی دابنێت وبۆی بپاڕێتەوە وبڵێت : (اللهم أني أسألُكَ من خيرِها وخيرِ ما جَبَلْتَها عليه وأعوذُ بك من شرِّها وشرِّ ما جَبَلْتَها عليه) .
واته : خوایە من داواى چاكەى ئەمە و ئەو چاكەیەت لێ دەكەم كە خستوتە سەرى و پەنات پێ دەگرم لە خراپەكەى و لەو خراپەیەى كە خستوتەتە سەرى .

3- نوێژ کردن بەیەکەوە :
باش وایە دوو ڕکات نوێژ بەیەکەوە بکەن چونکە لەسەلەفەوە گێڕدراوەتەوە کەکردویانە .

4- پاڕانەوەی کاتی جوت بوون لەگەڵ خێزاندا :
باش وایە لەکاتی چوونە لای خێزان ئەم دوعایە بکرێت : (بِسْمِ اللهِ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا )

واتە: (بە ناوی خودا ئەم کارە ئەنجام دەدەم، خودایە شەیطانمان لێ دوور بخەرەوە، ھەروەھا شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی کە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ)

5- چۆن پیاو دەچێتە لای خێزانی و لەگەڵی جوت دەبێت ؟
دروستە پیاو بچێتە لای خێزانی لەپێش وپاش ولای ڕاست وچەپ ، بەمەرجێک لەداوێنەوە بێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ }
 واتە: [ ژنەكانتان جێگای تۆو چاندنی ئێوەن جا ئێوەش بچنە لای جێگای تۆوەكانتان بە هەرچی شێوازێك خۆتان ئارەزووی دەكەن ] واتە: لە پێشەوە و لە پاشەوە و بە هەڵاژیانەوە، مەبەستیشی بەمەش ئەوەیە كە لە جێگای منداڵەوە بچێتە لای.

6- حەڕامە پیاو لەکۆمەوە پچێتە لای خێزانی لەبەر ئەو ئایەتەی پێشو .

7- دەس نوێژ گرتن لەنێوان دوو جیماعدا :
کاتێ پیاو ویستی دوو بارە لەگەڵ خێزانیدا جووت ببێت سوننەتە دەس نوێژ بگرێت .

8- خۆشوشتن باشترە لەدەس نوێژ گرتن :
کاتێ پیاو ویستی دوو بارە لەگەڵ خێزانیدا جووت ببێت سوننەتە خۆی بشوات ، ئەبو ڕافع دەڵێت : (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَافَ ذَاتَ يَوْمٍ عَلَى نِسَائِهِ، يَغْتَسِلُ عِنْدَ هَذِهِ وَعِنْدَ هَذِهِ. قَالَ : قُلْتُ لَهُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَا تَجْعَلُهُ غُسْلًا وَاحِدًا ؟ قَالَ : " هَذَا أَزْكَى وَأَطْيَبُ وَأَطْهَرُ ) .
واتە : ڕۆژێکیان پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بەسەر خێزانەکانیدا گەڕاو بۆ هەر جوت بونێک خۆی دەشوشت ، دەڵێت : پێیم گوت : ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم بۆ بۆهەموو جیماعەکان یەک جار خۆت ناشۆیت ؟
فەرمووی : ئائەما پاک تر وچاک تر وباشترە .

9- خۆ شوشتنی ژن ومێرد بەیەکەوە :
دروستە هەریەک لەژن ومێرد بەیەکەوە لەیەک جێگەدا خۆیان بشۆن ، هەرچەند عەورەتی یەکیش ببینن .

10- دەس نوێژ گرتنی کەسی لەش گران پێش نوستن :
پیاو و ئافرەتی لەش گران ناخەون تاوەکو دەس نوێژ نەگرن .

11- حوکمی ئەو دەست نوێژ گرتنە :
ئەو دەس نوێژە سوننەتە و واجب نی یە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە عومەری کوڕی خەتاب گێڕاویەتیەوە کاتێ کە لەپێغەمبەری صلی الله عليه وسلم پرسی : (أَيَنَامُ أَحَدُنَا وَهُوَ جُنُبٌ ؟ قَالَ : " نَعَمْ إِذَا تَوَضَّأَ ").
واتە : ئایا یەکێک لەئێمە بەلەش گرانیەوە بنوێت ؟
فەرمووی : بەڵێ گەر دەس نوێژی گرت .

12- تەیەموم کردنی کەسی لەش گران لەبری دەس نوێژ :
دروستە پیاو وئافرەت هەندێ جار لەبری دەس نوێژ تەیەموم بکەن .

13- خۆ شوشتن پێش نوستن باشترە :
باش وایە کاتێ پیاو وئافرەت لەشیان گران دەبێ پێش ئەوەی بخەون خۆیان بشۆن (عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ) دەڵێت : سَأَلْتُ عَائِشَةَ : كَيْفَ كَانَ نَوْمُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْجَنَابَةِ ؛ أَيَغْتَسِلُ قَبْلَ أَنْ يَنَامَ، أَوْ يَنَامُ قَبْلَ أَنْ يَغْتَسِلَ ؟ قَالَتْ : كُلَّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ ؛ رُبَّمَا اغْتَسَلَ فَنَامَ، وَرُبَّمَا تَوَضَّأَ فَنَامَ ، قلتُ : الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي جَعَلَ فِي الدِّينِ سَعَةً.

واتە : پرسیارم کرد لە عائشە : نوستنی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم چۆن بوو لەکاتی لەش گرانیدا ؟
ئایا خۆی دەشوشت پێش ئەوەی بنوێت ؟
یاخود دەنوست پێش ئەوەی خۆی بشوات ؟
عائشە گوتی : هەموو ئەوانەی دەکرد ، هەندێ جار پێش ئەوەی بنوێت خۆی دەشوشت ، وهەندێ جار دەس نوێژ دەگرت پاشان دەنوست ، گوتم : سوپاس بۆ خوا کەلەدیندا مەجالی زۆر شتی هێشتۆتەوە .

14- حەڕامیەتی چونە لای ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدا بێت :
حەڕامە کاتێ ئافرەت لەسوڕی مانگانەدایە پیاو لەگەڵی جوت ببێت ، لەبەر ئەم ئایەتە { وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ } .
واته : وه‌ ئه‌ی محمد پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ] وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ [فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ [إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌وبه‌كارن و له‌ تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ [وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (222)] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.

15- کەفارەتی جیماع کردن و چوونە لای ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە :
هەرکەسێک ئارەزوی زاڵ بوو بەسەریدا ولەگەڵ خێزانیدا جووت بە لەکاتێکدا لەسوڕی مانگانەدایە ، ئەوا پێویستە لەسەری دینارێک یاخود نیو دینار زێڕ بکات بەخێر .

16- ئەوەی دروستە لەگەڵ ئافرەتانێکدا بکرێت کەلەسوڕی مانگانەدان :
جگە لەجیماع وجووت بوون هەموو شتێکی تر دروستە لەگەڵ ئافرەتانێکدا بکرێت کەلەسوڕی مانگانەدایە .

17 - کاتێ ئافرەت لەسوڕی مانگانە پاک دەبێتەوە چ کاتێک دروستە پیاو لەگەڵی جوت ببێت ؟
کاتێ پاک بووە و خۆی شوشت یاخود دەس نوێژ گرت ویاخود شوێنی خوێنەکەی شوشت ئەوکات دروستە .

18- دروستی عەزل کردن :
دروستە پیاو عەزل بکات ، واتە : کاتێ لەگەڵ خێزانی جوت دەبێت دروستە ئاوەکەی نەکاتەوە نێو ڕەحمی خێزانیەوە .

19- باشتروایە عەزل نەکات :
باشتر وایە عەزل نەکرێت :
یەکەم : چونکە زیان گەیاندنی تێدایە بەئافرەت ودەبێتە هۆی ئەوەی چێژ وەرنەگرێت ، خۆ ئەگەر ئافرەتەکەش ڕازی بێت ئەوا دەبێتە هۆی :
دووەم : لەناو بردنی یەکێک لەئامانجەکانی زەواج کەزۆر بونی منداڵ وزیاد بوونی ئومەتی پێغەمبەرە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم .

20- ژن وپیاو باش وایە چ نیەتێکیان هەبێت لەزەواج کردن :
باش وایە نیەتی بەپاک ڕاگرتنی داوێنیان بێت لەحەرام کراوەکان .

21- چ دەکات بۆ بەیانی ڕۆژی دواتری چونە لای خێزان ؟
باش وایە بچێت بۆ لای کەس وکاری و بۆیان بپاڕێتەوە وئەوانیش بەهەمان شێوە بۆ ئەم بپاڕێنەوە .

22- واجبێتی هەبوونی حەمام لەماڵدا :
پێویستە لەسەر ژن ومێرد حەماێک لەماڵدا دروست بکەن ودروست نی یە بچنە حەمامی بازاڕ چونکە ئەو کارە حەڕامە .

23- حەڕامیەتی بڵاو کردنەوەی نهێنی ژن ومێردایەتی :
حەڕامە لەسەر ژن ومێرد نهێنی ژن ومێردایەتی ئاشکرا بکەن .

24- واجبێتی وەلیمە :
پێویستە دوای چونە لای خێزان وگواستەنەوە وەلیمە بکرێت .

25- سوننەتەکانی وەلیمە :
پێویستە لەکاتی وەلیمەدا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکرێت :
یەکەم :دوای سێ ڕۆژ بێت لەگواستنەوە ؛ چونکە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم دوای سێ ڕۆژ وەلیمەی کردووە .
دووەم : کەسانی چاک دەعوەت بکات جا هەژار بن یاخود دەوڵەمەند .
سێیەم : حەیوانێک یاخود زیاتر سەر ببڕێت گەر هەبوو حەوت دانە .

26- دروستێتی وەلیمە کردن بەبێ گۆشت :
دروستە بەهەر خواردنێک وەلیمە بکرێت با گۆشتیشی تێدا نەبێت .

27- بەشداری کردنی کەسانی دەوڵەمەند لەوەلیمەدا :
باش وایە ئەو کەسانەی کەدەوڵەمەندن وهەبوون هاوکاری کەسانی تر بکەن لەوەلیمەدا .

28- حەڕامیەتی تایبەت کردنی وەلیمە بەدەوڵەمەندان :
دروستە نی یە لەکاتی وەلیمە کردندا تەنها کەسانی دەوڵەمەندی بۆ بانگێشت بکرێت وکەسانی هەژار پشت گوێ بخرێت .

29- واجبێتی وەڵام دانەوەی بانگێشتی وەلیمە :
واجبە لەسەر ئەو کەسەی بانگێشت کراوە بۆ وەلیمە بچێت و کەم تەرخەمی نەکات .

30- چوون بۆ وەلیمە تەنانەت گەر بەڕۆژوش بوو :
ئەو کەسەی بانگێشت کراوە بۆ وەلیمە پێویستە بچێت خۆ ئەگەر بەڕۆژو بوو ئەوا بۆیان دەپاڕێتەوە ، لەبەر ئەم فەرمووەدەیەیی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم : ( " إِذَا دُعِيَ أَحَدُكُمْ فَلْيُجِبْ، فَإِنْ كَانَ مُفْطِرًا فَلْيَطْعَمْ، وَإِنْ كَانَ صَائِمًا فَلْيُصَلِّ ").
واته : کاتێ بانگێشت ودەعوەتی کەسێک لەئێوە کرا با وەڵام بداتەوە وبچێت ، گەر بەڕۆژو نەبوو با بخوات ، خۆ ئەگەر بەڕۆژو بوو با دوعایان بۆ بکات .

31- ڕۆژو شکاندن لەبەر دەعوەت :
دروستە بۆ ئەو کەسەی دەعوەت کراوە ڕۆژوەکەی بشکێنێت گەر ڕۆژوی سوننەت بوو بەتایبەت گەر خاوەن ماڵەکە زۆری لێ کرد .

32- واجب نەبوونی قەزا کردنەوەی ڕۆژوی سوننەت :
واجب نی یە لەسەر ئەو کەسەی ڕۆژوەکەی لەبەر دەعوەت دەشکێنێت ڕۆژوەکەی قەزا بکاتەوە .

33- نەچوون بۆ وەلیمەیەک کەتاوانی تێدا ئەنجام بدرێت :
دروست نی یە بچیت بۆ وەلیمەیەک کە بێ فەرمانی خودای تێدا ئەنجام دەدرێت تەنها بەمەبەستی ئینکاری کردن نەبێت ، خۆ ئەگەر ئینکاری کرد وبەگوێیان نەکرد ئەوا پێویستە بگەڕێتەوە

34- ئەو شتانەی کەسوننەتن لەکاتی ئامادە بوون دەعوەتدا :
ئەوە کەسەی ئامادەی دەعوەت دەبێ دوو شت جێ بەجێ بکات :
یەکەم : دوعا بۆ ئەو کەسە بکات کەدەعوەتی کردووە وبەم شێوەیە بۆی بپاڕێتەوە کەلەپێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم هاتووە :
ٲ- (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُمْ، وَارْحَمْهُمْ، وَبَارِكْ لَهُمْ فِيمَا رَزَقْتَهُمْ
واته : خودایە لێیان خۆش بە ، وڕەحمیان پێ بکە ، وبەرەکەت بخە ئەوەی پێت بەخشیون .
ب- (اللَّهُمَّ أَطْعِمْ مَنْ أَطْعَمَنِي، وَاسْقِ مَنْ سَقَانِي ").
واتە : خودایە خواردن بدە بەوانەی خواردنیان پێدام ، وئاو ببەخشە بەوانەی ئاویان پێ دام .

دووەم : دوعا کردن بۆ زاوا و بوک بەخێر و بەرەکەت :
ٲ- (بارك الله لك وبارك علیك وجمع بینكما في خیر ) .
واتە : خودا بەرەکەتدارت بکات وبەرەکەت بڕژێنێ بەسەرتا ، وکۆتان بکاتەوە لەسەر خێر .
ب- (اللهم بارك فيهما وبارك لهما في بنائهما ) .
واتە : خودایە بەرەکەتیان تێ بخەی ، وبەرەکەت بخەرە منداڵەکانیانەوە .

35- وەک زەمانی جاهلی دوعای کوڕ وپێکەوە ژیان ناکرێت وڕێگری لێ کراوە .

36- خزمەت کردنی ئامادەبوان لەلایەن بوکەوە :
دروستە بوک خزمەتی ئامادەبوان بکات گەر خۆی داپۆشێت وئەمین بێت لەفیتنە .

37- گۆرانی گوتن ولێدانی دەف :
دروستە بۆ زاوا ڕێگە بدات بەئافرەتان بۆ ئاشکرا کردنی زەواج دەف لێ بدەن ، وەهەروەها گۆرانیەیەک کە کەلیماتی خراپی تێدا نەبێت بەشێوەیەک باسی ئافرەتان بکات وقسەی نەشیاوی تێدا بێت .

38- ڕێگە نەدان بەناشەرعیەکان :
نابێ ڕێگا بدرێت بەهیچ ناشەرعیەک بەتایبەت ئەو ناشەرعیانەی کەبۆتە عادەت ، بەهۆی بێدەنگی هەندێ لەزانایانەوە لەهەندێ ناشەرعی خەڵک وادەزانن ئاساییە ودروستە .

ومن ئاگادارتان دەکەمەوە لەهەندێ شت :
یەکەم : هەڵواسینی وێنە بەقەد دیوارەکانەوە جا وێنەی دەس کرد بێت یاخود فۆتۆگرافی ، هەموو ئەوانە دروست نین ، ئەو کەسەی توانای هەبوو پێویستە دایگرێت ، گەر توانی دڕاندنی نەبوو .
دووەم : داپۆشین دیوارەکان بە حەریر وهاوشێوەکان دروست نی یە چونکە ئیسڕاف وزیادەڕەوین .
سێیەم : باریک کردنەوەی برۆ لەلایەن هەندێ لەئافرەتانەوە ، حەتمەن ئەم کارە دروست نی یە ؛ چونکە کەپێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لەعنەتی لێ کردووە .
چوارەم : عادەتێکی تر کەعادەتی ئافرەتانی کافرانە ئەویش بۆیاخ کردنی نینۆک ودرێژ کردنیەتی ؛ ئەمەش کارێکی نەشیاوە ؛ چونکە گۆڕینی دروست کراوی خودایە ولەعنەتی لێکراوە .
پێنجەم : تاشینی ڕیش لەلایەن پیاوانەوە تاوای لێهاتووە بووە بەعەیبە گەر زاوا ڕیشی نەتاشێت !
حەتمەن ئەمەش چەند سەرپێچیەکی تێدایە :
ٲ-گوڕینی دروست کراوی خودا .
ب- سەرپێچی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم .
ج-خۆ شوبهاندن بەبێباوەڕان .
د-خۆ شوبهاندن بە ئافرەتان .
شەشەم : لەپەنجە کردنی ئەنگوستیلەی زێڕ لەلایەن پیاوانەوە ، کەئەمەش عادەتی مەسیحیەکان هاتووتە نێو موسوڵمانانەوە ولاسای کردنەوەی بێباوەڕانە .

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ژن ومێرد :
یەکەم : گوێڕایەڵی خودا بکەن وئامۆژگاری یەک بکەن ، وشوێنی فەرمانەکانی خودا کە لەقورئان وسننەتدا هاتووە بکەون ، و بەدوای عادەتێک نەکەون کەلەنێو خەڵکدا باوە وخەڵک بەنەزانین ئەنجامی دەدەن .

دووەم : هەریەک لەژن ومێرد پابەند بن بەئەنجام دانی فەرز و واجبەکانی یەکتر ، ونابێ ئافرەت داوا لەپیاو بکات لەگەڵ پیاودا یەکسان بێت ، وەهەروەها نابێت پیاوان ئەو دەسەڵاتەی کەخودا پێی داون ئیستغلالی بکەن وستەم لەئافرەتان بکەن .

سێیەم : وپێویستە لەسەر ئافرەت بەپێی توانا گوێڕایەڵی مێردەکەی بکات ولەفەرمانی دەرنەچێت گەر پێچەوانەی فەرمانی خودا نەبوو ، ئەمەش یەکێکە لەو فەزڵەی خودا کە بە پیاوانی بەخشیوە .

الشیخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله

سەردان: ٣٦,٩٥٦ بەش: ژنهێنان و خێزان