من دەمەوێت نە‌‌هێلم منداڵم بێت چ جۆرە مەنعێک باشە بەڕای جەنابتان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من دەمەوێت نە‌‌هێلم منداڵم بێت چ جۆرە مەنعێک باشە بەڕای جەنابتان؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
خوشكى بەڕێزم
هەموو جۆرە بەرگرتنێك لە سكپڕى باشى و خراپى هەیە، باش نیە لە دواى شووكردن بە شێوەى ڕاستەوخۆ دەرمانى بەرگرتن لە سكپڕى بەكاربهێنرێت چونكە نازانین ئایا ئەو ئافرەتە تواناى سكپڕى هەیە یان نا. تا وەكو یەكەم منداڵى بێت باشتر وایە هیچ جۆرە مەنعێك بەكار نەهێنێت. زۆر جار جووتبوون ئەنجام دەدرێت لە دواى كۆتایی سووڕى مانگانە و نابێت جووتبوون ئەنجام بدرێت لە كاتى ڕۆژى 9 تا 19 لە دواى سووڕى مانگانە (ئەمەش ئەگەر كاتى سووڕى مانگانە ڕێك بوو)، هەروەها تۆماوى مێرد شوێنى خۆى نەگرێت لە ناوى زێ لە كاتى دابەزینی هێلكەكە، بەڵام ئەمە هەمووى بە ویستى خواى گەورە ئەكرێت بۆ دروست بوونى منداڵ لەو كاتە كە خواى گەورە فەرمانى داوە و چەندە هەوڵ بدرێت بۆ بەرگرتن لە سكپڕى دەبینی زۆر جار سكپڕى ڕوودەدات بە ویستى خواى گەورە. ئەگەر كێشەیەكى تەندروستیت هەبوو دەتوانیت لەگەڵ پزیشكى ئافرەتان جۆرى بەرگرتنى گونجاو بۆ خۆت بەكاربهێنى كە زیانى نەبێت بۆ لەشت.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

تەماشاى ئەمەش بکە : 

بەڕێزان لەبەر بارودۆخى ژیان منعى طبيعي دەكەم ئایا حەڵاڵە یان حەرامە؟

سەردان: ٥,٥٩٢ بەش: ژنهێنان و خێزان