ئایا دروستە لە کاتى جیماعدا پیاو مەمکی خێزانى بمژێت؟ وە ئەگەر شیرى خێزانى خوارد حوکمى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە کاتى جیماعدا پیاو مەمکی خێزانى بمژێت؟ وە ئەگەر شیرى خێزانى خوارد حوکمى چیە؟
پرسیار:

ئایا دروستە پیاو لە کاتى جیماع و سەرجێی دا لەگەڵ خێزانى مەمکى بمژێت؟
ئەگەر پیاو شیرى خێزانى خواردەوە ئایا لێى حەرام دەبێت؟
وە دروستە پیاو دەست بدات لە دامێنى خێزانى بۆ ئەوەى زەوقی بجوڵێنێ؟
چۆن پیاو چێژ لە خێزانى ببینێ لە کاتێکدا خێزانى لە عادەدا بێت؟

بۆ پیاو هەیە بەهەموو شێوەیەک چێژ لەخێزانی وەربگرێت ، هیچ شتێک لەسەری حەرام نی یە جگە لەجوت بوون لەکۆمەوە ، وەجیماع کردن لەکاتی سوڕی مانگانە وئەو کاتەش کەمنداڵی دەبێت وهێشتا پاک نەبۆتەوە ، جگە لەمانە پیاو دەتوانێت بەدڵی خۆی چێژ لەخێزانی ببینێت وەک ماچ کردن ودەس لێدان وجگە لەمانەش .

تەنانەت گەر شیریشی بخوات ،ئەوەش هەر لەبابەتی چێژ وەرگرتنی موباحە وناوترێت ئەو شیرە كاریگەری درووست دەکات ؛ چونکە شیردانی گەورە کاریگەری نابێت لەسەر حەڕام بوون ، چونکە شیردان کاتێ کاریگەری دەبێت کەلەتەمەنی دوو ساڵی بەرەو خوار بێت .

وە زانایانی ( اللجنة الدائمة ) دەڵێن :
دروستە بۆ پیاو بەهەموو شێوەیەک چێژ لەخێزانی ببینێت جگە لەجوت بوون لەکۆمەوە ، وەجیماع کردن لەکاتی سوڕی مانگانە وئەو کاتەش کەمنداڵی دەبێت وهێشتا پاک نەبۆتەوە ، وئەو کاتەش کەئیحڕامی بەستووە بۆ حەج وعومڕە تاوەکو ئیحڕامەکەی بەتەواوی دەکاتەوە .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الله بن قعود . " فتاوى اللجنة الدائمة " ( 19 / 351 ، 352 ) .

وەهەروەها هەر زانایانی ( اللجنة الدائمة ) دەڵێن :
دروستە پیاو مەمکی خێزانی بمژێت ، جا گەر شیر چووە نێو مەعیدەیەوە ئەوا ئەو ئافرەتە حەڕام نابێت لێی .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله الغديان ، الشيخ عبد الله بن قعود .

وە الشيخ محمد بن صالح العثيمين دەڵێت :
رضاع الكبير لا يؤثر ؛ لأن الرضاع المؤثر ما كان خمس رضعات فأكثر في الحولين قبل الفطام ، وأما رضاع الكبير فلا يؤثر ، وعلى هذا فلو قدِّر أن أحداً رضع من زوجته أو شرب من لبنها : فإنه لا يكون ابناً لها . " فتاوى إسلامية " ( 3 / 338 ) .
واتە : شیر دان بەکەسی گەورە هیچ کاریگەریەکی نی یە ؛ چونکە شیر خواردنێک کاریگەری هەیە پێنج جار یاخود زیاتر بێت وپێش تەمەنی دوو ساڵی بێت وپێش بڕینەوە بێت لەشیر ، هەر بۆیە گەر پیاوێک دەم بنێت بەمەمکی خێزانیەوە وشیرەکەی بخوات یاخود بەهەر ڕێگەیەکی تر شیری بخواتەوە ئەوا ئەو پیاوە نابێت بەمنداڵی ئەو ئافرەتە .

وەبەنیسبەت دەستدان لە عەورەتى یەکتر بۆ ئەوەی زەوقیان بجوڵێت :

(ابن عابدين) دەڵێت :
أبو يوسف پرسیاری لە أبو حنيفة کرد لەبارەی پیاوێکەوە کەدەس دەدات لەداوێنی خێزانی بۆ ئەوەی زەوقی بجوڵێت ، وە خێزانیشی دەست دەدات لە زەکەرى پیاوەکەى ئایا ئەوە هیچی تێدایە ؟
گوتی : نەخێر ، ئومێدەوارم خێرەکەی زیاتر بێت . " رد المحتار " ( 6 / 367 ) .

چونکە پێغەمبەر   جیماع کردنى حەرام کردووە لەکاتی سوڕی مانگانەدا و هەموو ئەوانەی تری بەحەڵاڵ زانیوە .

وەشێخ محمد بن صالح العثيمين – رحمه الله - دەڵێت :
لەکاتی سوڕی مانگانەدا پیاو چێژ لەئافرەت وەردەگرێت جگە لەداوێن .
دروستە لەسەروی جلەوە چێژی لێ وەربگرێت بەڵام باشتر وایە داوێنی ئافرەتەکە چاک ببەسترێت ؛ چونکە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ فەرمانی بە عائشة رضي الله عنها دەکرد جوان داوێنی ببەستێت لەکاتی چێژ وەرگرتن لێی کاتێ کە لە سوڕی مانگانەدا بوایە ، خۆ ئەگەر بۆ نموونە بیەوێ چێژ لەنێوان ڕانی وەربگرێت ئەوا دروستە .

گەر بوترێت : چۆن وەڵامی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ دەدەیتەوە کاتێ کەپرسیاری لێ کرا لەبارەی چێژ وەرگرتن لەئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە ؟
فەرمووی : " لك ما فوق الإزار " ، واتە : بۆت هەیە لەسەروی جلەکانەوە چێژی لێ وەربگریت .
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە چێژ وەرگرتن لەسەروی جلەوە دەبێت ؟ .

لەوەڵامدا دەڵێین :
1. ئەوە بۆ خۆپاراستنە لە پیسایی خوێن ، ودوور بوونە لەوەی توشی جیماع ببێت .
2. ئەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ، فەرموودەی : (" اصنعوا كلَّ شيء إلا النكاح ")
واتە : هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع .
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرکەسێک خۆ ڕاگربوو دروستە ئەو کارە بکات .
وەفەرموودەی : (" لك ما فوق الإزار ") واتە : بۆت هەیە لەسەروی جلەکانەوە چێژی لێ وەربگریت .
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەر کەسێک خۆڕاگر نەبێت وئارەزوی زۆر بێت ئەوا نابێت لەسەروی جلەوە نەبێت چێژ لەخێزانی وەر بگرێت لەکاتێکدا کەلەسوڕی مانگانەدا بێت . " الشرح الممتع " ( 1 / 417 ) .
والله أعلم.

سەردان: ٢٠,٢٠١ بەش: پرسیارە جنسیەکان